چالاك عبدالباقى - گه‌رمیان
پێشینه‌ى خانوبه‌ره له (12)ملیۆنه‌وه كرا به (15)ملیۆن . ئێستا لقى خانووبه‌ره‌ى هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك رِێنمایى نوێَى پێشینه‌ى خانوبه‌ره یان پێگه‌یشتووه له‌و رِێنمایهدا هاتووه بۆ هاوڵاتیان (15)ملیۆن دینار وه‌كو پێشینه‌ى خانوبه‌ره خه‌رج بكه‌ن. بۆ گونده‌كانیش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمى پێدانى پێشینه‌ى خانوبه‌ره یه‌كلایى بكه‌نه‌وه ،ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیش برِى (7500)دۆلاریان وه‌ك منحه به كوندنشینهكان ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنى یهكهكانبهلاَم به‌هۆى رِاوهستانى دابه‌ش كردنى زه‌وى به‌سه‌ر ههوڵاتیاندا له شار‌و شاروچكهكانى كوردستان بهبرِیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌م هه‌واڵه زۆر دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بانكى هه‌رێم له شارى سلێمانى به كوردیوى رِاگهیاند (( رِێنمایهكانى نوێى پێشینه‌ى خانوبه‌ره گه‌یشتۆته بانكى خانوبه‌ره‌ى هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و ئێستاش ئه‌و رِێنمایانه جىَ بهجىَ ده‌كرێت واتا بانكه‌كان (15)ملیۆن وه‌كو پێشینه‌ى خانوبه‌ره بۆ هاوڵاتیان سه‌ره‌ف ده‌كه‌ن نه‌ك (12)ملیۆن)) سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه پێشتر مامه‌ڵه‌یان كردووه. سه‌رچاوه‌كه رِایگهیاند (( هه‌ر هاوڵاتییه پێش ئه‌و رِێنمایى مامه‌ڵه‌ى كردبێت به‌ڵام پێشینهكهى وهرنهگردبێت ئه‌وه ئێمه (15)ملیۆنى بۆ حه‌رج ده‌كه‌ین،هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش له ساڵى (2010) سلفه‌ى وه‌رگردبێت ئێستا ده‌توانى سىَ ملیۆنى تر وه‌رگرێت،به‌ڵام هه‌ر هاوڵاتێك پیش ساڵى (2010)سلفه‌ى وه‌رگرتبێت ئه‌وه ناتوانێت (3)ملیۆنه‌كه وه‌رگرێت))
· گوندنشینه‌كانیش ده‌توانن پێشینه‌ى خانوبه‌ره وه‌رگرن
چه‌ندین ساڵه گوند نشینه‌كان بۆیان نه‌بوو پێشینه‌ى خانوبه‌ره وه‌ربگرن به هۆى چه‌ند خاڵیكهوه یه‌كێك له‌وانه نه‌بوونى زه‌وى تاپۆكراو له ناو گونده‌كاندا و نه‌بوونى شاره‌وانی تایبه‌ت ،سه‌باره‌ت به گونده‌كان و زه‌وى یه تاپۆنهكاروهكان سه‌رچاوه‌كه‌ى بانكى هه‌رێمى كوردستان له سلیمانى رِایگهیاند (( ئێستا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و شاره‌وانى و وه‌زاره‌تى داد و چه‌ند لایه‌نێكى تر پێكهێنراوه بۆ تاووتوێكدرنى میكانیزمى پێدانى پێشینه‌ى خانوبه‌ره به گونده‌كان و ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه تاپۆیان نییه. پاش دانانى میكانیزمه‌كه بۆ ئه‌وانیش پێشینه‌ى خانوبه‌ره خه‌رج ده‌كرێت )).
لاى خۆیه‌وه هێره‌ش موحهرِهم سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان به كوردیوى رِایگهیاند(( بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى زۆر كه‌مدا زۆرترین خانوو له گونده‌كانى كوردستاندا دروست بكرێت, پێشینه‌ى خانوبه‌ره‌یان پێده‌درێت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه رِێنمایى بۆ ده‌رچوو. ته‌نهاش ئه‌و رِێنماییانه جێ به جىَ ده‌كرین كه پێشینه‌ى خانوبه‌ره یان پێده‌درێت ))
* گوندنیشینان (75000)دۆلار منحه وه‌رده‌گرن.
بۆ زیاتر هاوكارى كردنى كوندنشینان ده‌سته وه‌به‌رهێنانى كوردستان (75000)دۆلار وه‌كو منحه بۆیان سه‌ره‌ف ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان جگه له سلفه‌كه هیچ هاوكاى گۆندنیشینهكان ده‌كات . هێره‌ش موحهرِهم سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان به كوردیۆى رِایگهیاند (( ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان بۆ هه‌ر گۆندنیشینى كه سلفه‌ى عه‌قار وه‌رده‌گرێت برِى (75000)دۆلارى وه‌ك منحه پێده‌ده‌ین. هه‌ر گوندنشینىَ پاش ئه‌وه‌ى سلفه‌ى عه‌قارى وه‌رگرت پشتگیرییه‌ك بۆ ئێمه ده‌هێنێت ئیمه‌ش ئه‌و برِه پاره‌ییه بۆ سه‌ره‌ف ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش دواى ده‌ركردنى رِێنمایى بۆیان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه)).
· زیادكردنى سلفه‌ى عه‌قار هه‌وڵێكى زۆر دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو.
بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران برِیارى رِاوهستانى دابه‌ش كردنى زه‌وى له هه‌رێمى كوردستاندا به سه‌ر هاوڵاتیاندادهركردووه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارى گرانى نرخى ئه‌و زه‌وییان كه پێشتر وه‌رگیراوه. نه‌وزاد رِهشید بهرِیوهبهرى شاره‌وانى كفرى به سایتى كوردیوى رِایگهیاند (( تاكو ئێستا برِیارى دابه‌شكردنى زه‌ویمان بۆ نه‌هاتووه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا هه‌ر چه‌نده ئێمه زه‌وى ئیفراز كراومان هه‌یه . له رووى هونه‌رییه‌وه هیچ گرفتمان نییه به‌ڵكو ته‌نها پێویستمیان به ده‌ركردنى برِیارى دابه‌ش كردنى زه‌ویان هه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه.
مامۆستا كه‌ریم عه‌باس كه زیاتر له ((40)) خاڵى هه‌یه و ساڵێكى تر خانه‌نشین ده‌بێت تاكو ئێستا زه‌وى وه‌رنه‌گرتووه به مه‌رجى دوو جار فه‌رمانى پێدانى زه‌وى بۆ ده‌رچووه گووتى له هه‌موو شاره‌كانى تردا مامۆستاى هاوشێوه‌ى من زه‌وى وه‌رگرتووه به‌ڵام نه‌ك ته‌نها من به‌ڵكو ده‌یان كه‌سى تر هاوشێوه‌ى من له‌م شاره‌دا زه‌وى وه‌رنه‌گرتووه. سلفه‌ى عه‌قار بكریت به (20)ملیۆنیش هیچ سوودى لىَ وه‌رناگرم چونكه نه حكومه‌ت زه‌ویمان پێنادا و خۆمانیش تواناى گرینى زه‌ویمان نییه. نهوزادعهلى خاوه‌نى نوسێنگهى گرین و فرۆشتنى زه‌وى ده‌ڵێیت (( به‌هۆى دابه‌ش نه‌كردنى زه‌وى له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به سه‌ر هاوڵاتیاندا نرخى زه‌وى ئه‌وه‌نده به‌رزه‌وه بووه له كرِين نایه‌ت ،ئێستا پارچه زه‌ویه‌كى (150)م به (15)ملیۆنه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت برِیارى دابه‌شكردنى زه‌وى بدات ئه‌وه ئه‌وه پارچه‌ى زه‌وییه به (7)لیۆن و نێو دهكريَت.