دیمانه ـ سیروان سه‌ید
16-3 -1988 یه‌كێكه له ساته ناخۆشه‌كانى گه‌لى كورد و به پرِمهینهترین پاكتاوى رِهگهزى دێته ئه‌ژمار چوونكه ئه‌م به‌رواره هاوكاته له‌گه‌ڵ كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و كیمیابارانكردنى 5000 مرۆڤى كورد له‌لایه‌ن رژێمى رووخاوى به‌عسه‌وه، ئه‌و رژێمهى كه وێنه‌ى زهروئاسا خوێنى میلله‌تى كوردى ده‌مژى.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و كاریگه‌رى ئه‌و كارهساتهلهسهر مرۆڤى كورد‌و هه‌روه‌ها رۆڵى ئهمریكاو ووڵاتانى بیانى له‌و میانه‌دا سایتى كوردی‌و ئه‌م دیمانه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نوسه‌رو رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامى پێشووى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان لقى كه‌ركوك ئه‌نجام دا:
كوردی‌و: چۆن دهرِوانیته 16-3رۆژى كیمیابانى هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و دواتر ئه‌نفالى گه‌لى كورد ئه‌و زوڵمهگهورهیه بوو كه رژێمى درِندهى سه‌دام به‌هه‌شت قۆناغ بۆسه‌ر گه‌لى كورد ئه‌نجامى دا كه تیایدا 5000مرۆڤ كوژراوسوتاو بر‌ژاو دواتریش شاڵاوى ئه‌نفال ده‌ستى پێكرد كه‌تیایدا182000 له‌چینه جۆربه‌جۆره‌كانى گه‌لى كورد راگوازران و دواتریش زینده‌به‌چاڵ كران.
كوردی‌و: راگه‌یاندنه‌كانى ووڵاتانى عه‌ره‌بى و بیانى له‌كوێى گرنگى دان به‌م كیمیاباران و ره‌شبگیرى و زیندهبهچاڵكردنهدابوون؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌وكات وئێستاش هه‌موو كه‌س ده‌یزانى هه‌ڵه‌بجه چى كاره‌ساتى به‌سه‌ر هات كه‌چى له كاتى روودانى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه ههموودهوڵهتهكانى دونیا به‌پێى خواستى ده‌وڵه‌ته‌كانیان قسه‌یان له‌سه‌ر كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرد نه‌ك وه‌ك رووداوێكى راسته‌قینه‌ى دژه مرۆڤایه‌تى و زۆرێكیشیان ئه‌وكات بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد
به‌جۆرێك ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسانى ووڵاتێكى وه‌كو ئه‌مریكا و سوید به‌گومانه‌وه دهیانرِوانیه ئه‌و كیمیابارانه و نه‌یان ده‌ویست كه سه‌د ده‌ر سه‌د بڵێن حكومه‌تى عێراقى ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام داوه
كوردی‌و: روودانى كیمیاباران و ئه‌نفال تاچه‌ند زه‌مینه‌ى ره‌خساند بۆ وشیارى زیاترى گه‌لى كورد و دواتر ئه‌نجام دانى راپهرِین؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : زه‌مینه رهخسانى كیمیاباران ئه‌وه‌بوو كه رژێمى سه‌ددام دانهساكا ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1988 جارێكى دیكه شاڵاوى ئه‌نفالى گه‌لى كوردى ده‌ستپێكردو دواتریش په‌لامارى ئێرانى دا و بهردهاوام خۆى بهپارێزهرى ئوممه‌ى شه‌رقى یان عه‌ره‌بى ده‌زانى و شانازیشى به‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌وه ده‌كرد بۆیه هه‌موو ئه‌مانه وایكرد كه رژێمى به‌عس بكه‌وێته ژێر قه‌رزێكى زۆره‌وه‌و دواجاریش ئه‌وه‌بوو له‌ساڵى 1990 په‌لامارى كوێتى دا، ئه‌مه‌ش وایكرد ووڵاتانى دونیا بێته ده‌نگ، كه‌بێگومان هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر روخانى رژێمى به‌عس و ئه‌وه‌بوو دواجار راپهرِینى به‌هارى 1991 ى گه‌لى كوردى لێكهوتهوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بیرمان نه‌چێت ئه‌وكات گه‌لى شیعه‌ش له‌به‌سره‌وه شوێنه‌كانى دیكه هه‌ستان وتامهحمودیهیان پاككرده‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌بوو دواتر ئه‌وان شكستێكى زۆرگه‌وره‌یان خوارد‌و سه‌ركه‌وتوونه‌بوون.
كوردی‌و: لێكدانه‌وه‌ت بۆ سات وسه‌رده‌مى ئه‌وكات چییه؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : سات وسه‌رده‌مى ئه‌وكات سات وسه‌رده‌مى سرِینهوهى میلله‌تى كورد بوو وهسات وسه‌رده‌مى بێده‌نگى و ووڵاتانى دونیا بوو بۆنمونه پیته‌ر گابرێس كه‌یه‌كێك بووه له‌كه‌سه بیانیه چالاكه‌كانى بوارى رۆژنامه‌نوسى دواى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوى ئه‌نفال له ساڵى 1989 به‌سه‌ردانێك دێته عێراق ده‌بینێت ئه‌وه‌ى گوندى كوردستانه وێران وخاپور كراوه، وه‌ئه‌وه‌ى گوندى عه‌ره‌به ئاوه‌دان و خۆشگوزه‌رانه بۆیه ئه‌و زۆر هه‌وڵى دا ئه‌م واقیعه وه‌كو خۆى بگوزێته‌وه به‌ڵام به‌ته‌نها هیچى پێنه‌كرا
كوردی‌و: تاچه‌ند كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه كاردانه‌وه‌یه‌كى نێو ده‌وڵه‌تى دروستكرد؟
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رده‌مى میدیاكاران رۆڵى دروستكرد ئه‌وه‌نده كیمیاباران كاریگه‌رى دروستنه‌كرد چوونكه راسته كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌كانى دیكه كاریسهیهكى بێوێنه‌ى دژ به گه‌لى كورد بوو به‌ڵام راگه‌یاندنێك نه‌بوو باسى بكات وه ئه‌و واقیعه تاڵه بۆ دونیا بگوازێته‌وه به‌ڵام كاتێك راپهرِین بوو راگهیانكاران و میدیاكاران توانییان ئه‌و واقیعه تاڵه بگوازنه‌وه‌و سه‌رجه‌مى ووڵاتانى دونیاى لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، وه‌بیرمان نه‌چێت تائه‌و كاته‌ى زلهێزێكى وه‌كو ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردا یه‌كى نه‌گرته‌وه سه‌دام لاى ئه‌مریكا كۆرپه‌یه‌كى له‌به‌ر دڵان بوو وه هاوكارى پێشكه‌ش دهكردو له‌جه‌نگى نێوان عێراق- ئێران به‌ئاشكرا هاوكارى عێراقى ده‌كرد به‌ڵام كاتێك لهكوێتى دا ئه‌وجا سه‌دام گڵۆڵهى كه‌وته لێژى چوونكه لێدانى كوێت واته لێدانى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌وتى زۆرێك لهزلهێزهكانى دونیا به‌تایبه‌تى ئه‌مریكا.
أ.س