كوردی‌و ـ سلێمانی
له ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا و له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خوێنه‌رانی، سایتی كوردی‌و له به‌رواری 22/4/2012 دیزانی نوێی سایته‌كه‌ی خسته ڕوو كه تیایدا پێكهاته و شێوازی سایته‌كه له زۆر ڕووه گۆڕانكاری تێدا كرا‌و ڕۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانی زانكۆش كه خۆیان به خوێنه‌ری سایتی كوردی‌و ده‌زانن وێڕای ستایشكردنی ناوه‌ڕۆكی كوردی‌و له‌گه‌ڵ جۆری هه‌واڵه‌كانی، ڕه‌خنه‌كانیان له دیزاینه نوێیه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای زانكۆ و یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نوسه‌كانی شاری سلێمانی له‌و باره‌وه بۆ كوردی‌و ووتی: "ئه‌م شێوازی ئێستای كوردی‌و كه ده‌یبینین شێوازه‌كه‌ی باشتره له‌وه‌ی پێشووی و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی چر تر و پڕتره له‌وه‌ی پێشووی، من ده‌ستخۆشی له سایته‌كه ده‌كه‌م كه خوێنه‌ری خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئاگاتان له‌و ڕه‌نگانه بێت كه به‌كار ده‌هێنرێت كه گونجاوبن به‌یه‌كه‌وه چونكه وه‌ك په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان وایه".
ئه‌و وتیشی:" له‌سه‌ره‌وه بۆشاییه‌كی زۆر هه‌یه كه ده‌كرێت پڕ بكرێته‌وه بهشتی زۆر گرنگ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت وێنه‌ی هه‌واڵی یان وێنه‌ی جوڵاو بۆیه تكا ده‌كه‌م زۆر بایه‌خ بده‌ن به وێنه‌ی هه‌واڵی یاخود ده‌كرێت گرنگی بده‌ین به وێنه‌ی كاریكاتێری كه ئێستا له سایته‌كانی ئێمه كه‌مه و ده‌كرێت له سایته جیهانیه‌كانه‌وه وه‌ربگیرێن و بێ ده‌ستكاری بڵاوی بكه‌نه‌وه چونكه مرۆڤایه‌تی خه‌می هاوبه‌شی زۆره وه‌ك گه‌نده‌ڵی و خه‌می هاوڵاتی و دیكتاتۆریه‌ت و چه‌ندانی تر".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی : ئێستا سایته‌كه باشتره به‌ڵام پێویستمان هه‌یه باشتری بكه‌ین بۆ نمونه ده‌كرێت جێگای په‌یوه‌ندیكردن دابنرێت بۆ نوێنه‌رانی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی به‌غدا و هه‌رێم و په‌یوه‌ندیكردنی هاوڵاتیان بۆیان ئاسان بكرێت و تا بتوانین له‌و ڕێگه‌یه‌وه حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی پێكبهێنین و هه‌وڵ بدرێت بێ سانسۆر كۆمێنته‌كان بڵاو بكرێته‌وه".
له كۆتاییدا ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ووتی: هیوادارم سایتی كوردی‌و جیاواز له سایته‌كانی تر هه‌موو هه‌واڵه جیاوازه‌كان بڵاوبكاته‌وه نه‌ك ته‌نها به بیرێكی یه‌كگرتووانه چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ سایته حیزبیه‌كانی تردا ئه‌زمونی تاڵمان هه‌یه و هیوادارم سایتی كوردی‌و وه‌ك له ڕابردوودا چۆن بووه له ئێستاشدا ئه‌و ئه‌زمونه خراپه تێپه‌ڕێنێت.
لای خۆیه‌وه نه‌ژاد جه‌لال سه‌رنوسه‌ری سایتی سبه‌ی بۆ كوردی‌و ووتی:" سایتی كوردی‌و یه‌كێكه له‌و سایته كوردیانه‌ی له بورای ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ڕۆلی خۆی بینیوه و ده‌توانین بڵێین یه‌كێكه له ڕۆژنامه ئه‌لیكترۆنیه‌كان و جگه له گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كگرتوو رۆلی خۆی بینیوه له گه‌یاندنی خه‌مه‌كانی خه‌ڵك و كاری كردووه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و قه‌زیانه‌ی هی خه‌ڵك بوون و ده‌بنه دروستكردنی ڕای گشتی ، وه‌ك ناوه‌ڕۆكی سایت جێگای شانازیه بۆ كوردی‌و كه جگه له‌وه‌ی سایتێكی حیزبی بووه توانیویه‌تی خه‌می خه‌ڵكیش هه‌ڵبگرێت".
سه‌باره‌ت به دیزاینی سایتی كوردی‌و سه‌رنوسه‌ری سایتی سبه‌ی ووتی: وه‌ك دیزاین گۆڕینه‌كه‌ی جۆرێك له ساده‌یی تێدایه كه ئه‌توانین بلێین باشتره چونكه سایته‌كه‌ی پێشوو ئه‌زیه‌تی چاوی خوێنه‌ری ده‌دا بۆ نمونه من خۆم نه‌متوانیوه له نیو كاتژمێر زیاتر بمێنه‌وه له سه‌ر سایته‌كه چونكه ئه‌زیه‌تی چاوی ده‌دا و ته‌ركیزی په‌رش و بڵاوی ده‌كردیت ".
ئه‌و وتیشی : ئێستاش تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و قهرهباڵغبیه ماوه‌ته‌وه و هه‌ندێك شتی زیاده دانراوه و شتێك نیه كه به جێگیری دابنرێت و نه‌توانرێت بیگۆڕیت بۆ نمونه هه‌ندێك كتێب و ڕۆژنامه دانراوه به گه‌وره‌یی كه ئه‌مه خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پێویست ناكات ئه‌و به‌شه گه‌وره‌ی له په‌ڕه‌ی یه‌كه‌می سایته‌كه‌ی بۆ داگیر بكه‌یت و ده‌كرێت له ڕێی لینكێكه‌وه ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی خۆی سه‌ردانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها شتێكی تر بریتیه له دانانی 22 هه‌واڵی سه‌ره‌كی كه ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر ته‌قلیدیه له بورای سایتدا كه له زۆرترین حاڵه‌تدا تۆ ده‌توانینت بڵێی 10 هه‌واڵ هه‌بێت كه بۆ مانشێـت بشێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دوای 22 هه‌واڵه‌كه سه‌ر له‌نوێ دوباره ده‌بێته‌وه له كوردستانی و عێراقی و یان یه‌كگرتوو بۆیه 22 هه‌واڵ زۆر زۆره و پێم وایه له پێنج هه‌واڵ زیاتر خراپه".
ئه‌و پێشی وابوو: به‌شی بیر‌ورا به‌شێكی زۆر گرنگه و به‌ڕای من ده‌بێت دیزاینێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و ناكرێت هه‌ر نوسه‌ره‌ی وێنه‌یه‌كی هه‌بێت و ڕه‌نگێكی هه‌بێت بۆیه به‌رای من دیزاینێكی ساده و تایبه‌تی به‌شی بیروڕا ڕه‌ونه‌ق ده‌دات به سایته‌كه، به‌ڵام به‌گشتی سایته‌كه هه‌نگاوی باشی ناوه و ده‌كرێت كاری باشتی تێدا بكرێت و قه‌ره‌باڵغی كه‌مبكه‌یته‌وه.
له كۆتاییدا ناوبراو ووتی :یه‌كێكی تر له ڕه‌خنه‌كان ئه‌وه‌یه كه وێنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی خواره‌وه دانراوه زۆر بچوكه و خوێنه‌ر لێی تێناگات به‌ڵكو ده‌بێت گه‌وره تریت و وێنه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر نا ته‌نها تێكست بێت باشتره ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ته‌نیشت مانشێته‌وه دانراوه ته‌نها تێكست بێت و ژماره‌شیان زیاتر بكرێت و به‌مه‌ش ده‌كرێت ژماره‌ی هه‌واڵی مانشێت كه‌م بكه‌یته‌وه و ژماره‌ی هه‌واله‌كانی خواره‌وه زیاتر بكرێ
ئه‌نوه‌ر حسێن، سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ماف و ئازادی رۆژنامه‌نوسی وه‌ك یه‌كێك له خوێنه‌رانی به‌رده‌وامی سایتی كوردی‌و وتی" ئه‌م دیزاینه نوێیه له‌وه‌ی پێشوو زۆر باشتره، ناته‌واویه‌ك كه‌له‌م دیزاینه و ئه‌وه‌ی پێشوشدا هه‌بوو قه‌ره‌باڵغیه، هه‌رچه‌نده ئه‌م دیزاینه نوێیه باشتره چونكه دیزاینی نوێ هه‌ر ده‌بێت جوانتر و باشتر بێت له‌وه‌ی پێشوو، به‌ڵام له‌ڕووی پرۆفیشناڵێتیهوه ناكرێت گۆڕینی دیزاینی سایت یان رۆژنامه زوو زوو ئه‌نجام بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بناسرێته‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: به‌بۆچوونی من له‌به‌رئه‌وه‌ی سایتی كوردی‌و ناوه‌رۆكێكی باشه باشتریشه دیزاینه‌كه‌ی جوانتر بێت.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كانی سایتی كوردیوش ئه‌نوه‌ر حسێن ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویسته سایتی كوردی‌و بێ لایه‌نانه مامه‌ڵه بكات ، ده‌بێت سایتێك بێت بۆ هه‌موو خه‌ڵك بێت و به‌و پێیه‌ی سایتی یه‌كگرتووی ئیسلامیه به‌ڵام ناكرێت زۆر پابه‌ند بێت به‌سیاسه‌تی یه‌كگرتووه‌وه یان پابه‌ند بێت به‌سیاسه‌تی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته سایتی چینێكی دیاری كرا‌و، به‌ڵكو به‌چاوێكی خه‌به‌ری سه‌یری هه‌موو ڕووداوه‌كانی كوردستان بكات.
ئه‌نوه‌ر حسێن وتیشی " پێشبینی ده‌كه‌م به‌م دیزانیه نوێیه و به‌و سه‌رنجانه‌ی كه‌من ئاماژه‌م پێدا ببێته سایتێكی باشتر ، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا یه‌كێكه له‌سایته باشه‌كان له عێراق و كوردستان، بۆخۆشم زۆركات خوێنه‌ری سایتی كوردیوم، هیوادارم سایته‌كه هه‌نگاوی باشتر بنێت به‌قازانجی هه‌واڵ و خوێنه‌ر و خه‌ڵك".
أ.م ،س .س