من ئه‌گه‌ر په‌یامێکم بۆ ئه‌و حیزب و لیستانه‌ی نێو پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ده‌ڵێم، له‌گوتار و ڕه‌وتار و کردارتاندا، تا ده‌توانن ئارام بن و وڵات مه‌شڵه‌ژێنن و هه‌را و ئاژا‌وه‌مه‌سازێنن
ئا.. محه‌مه‌د به‌رزنجی .سوید 2009-19-7
له‌گه‌ل ده‌ستپێکردنی رۆژی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کان ، هه‌موو پارت و لیستیک ، مافی بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی هه‌یه به‌شیوه‌یه‌کی یاسایی ، تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر له‌نزیکه‌وه‌ئاگاداری به‌رنامه‌و پرۆژه‌کانیان بن ، هه‌روه‌ها له‌یه‌که‌م رۆژی دیاری کردنی پروپاگه‌نده‌کان، هه‌موو لیسته‌کان ده‌ستیان کرد به‌بانگه‌شه‌و دروشم و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ، به‌لام به‌داخه‌وه به‌هۆی قبولنه‌کردنی رای جیاواز‌و نه‌بونی رۆشنبیری له‌لایان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار ، که‌که‌وتونه‌ته دراندنی پۆسته‌رو لافیته‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران و چه‌ند لیستیکی تر .. که‌ئه‌مه‌ش خالیکی ره‌شی نایاسایی ده‌سه‌لاتی کوردیی تۆماری ده‌کات ، که‌ده‌چیته‌سه‌ر خه‌رمانی پێشیلکاریه‌کانی پێشوتریان ، ،به‌باشمان زانی رای
نوسه‌رو رۆشنبیر ئه‌مجه‌د شاکه‌لی بزانین ..
'' ئایه‌پارته‌کانی سوید به‌چ شیوازیک بانگه‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه‌روو؟
شاکه‌لی: حیزبه‌کانی سوێد، له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا، له‌هه‌ر شارداری یا گه‌ڕه‌کێکدا، بنکه‌یه‌کی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌و یه‌ک دوو که‌سی خۆیان له‌و بنکه‌یه‌دا داده‌نێن و له‌وێ هه‌موو جۆره‌زانیارییه‌کی چاپکراو داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌توانێت وه‌ریانگرێت و بیانخوێنێته‌وه‌و پرسیاریش له‌و خه‌ڵکانه‌ی‌نێو ئه‌و بنکانه‌بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن. بێجگه‌له‌وانه‌ش له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه‌له‌ئینته‌رنێتدا و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی نوێنه‌ر و ناودێرکراوه‌کانیانه‌وه‌له‌ملا و له‌ولا پرۆپاگه‌نده‌بۆ خۆیان ده‌که‌ن. حیزبه‌کانی سوێد، وه‌ک حیزبه‌خواپێداوه‌کانی کوردستان، خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆیان نین و که‌ناڵه‌ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی دیکه‌ش که‌هه‌ن هیچ جۆره‌بانگه‌شه‌یه‌ک بۆ ئه‌و حیزبانه‌ناکه‌ن. کرده‌ی بانگه‌شه‌و هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیشی هێنده‌ئارام و بێده‌نگ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، که‌زۆرجاران هه‌ر هه‌ستی پێ ناکرێت و که‌سیشی پێ بێزار ناکرێت.
'' ئایه‌رای به‌ریزتان جیه‌له‌مه‌ر دراندنی پۆسته‌ره‌کانی لیستی جاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆران له‌کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه؟
شاکه‌لی: هه‌موو لیسته‌کان، به‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه‌باس له‌دڕاندن و پیسکردنی پۆسته‌ری خۆیان‌ده‌که‌ن و وێنه‌ی پۆسته‌ری دڕا‌و و ئاڵای سووتاوی کوردستان، پێشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن. من له‌که‌ناڵیکی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، لاوێکم بینی، که‌ده‌یگوت خه‌ڵکانی سه‌ر به‌گۆڕان هاتوونه‌ته‌سه‌ری و برینداریان کردووه. دڕاندنی پۆسته‌ر و په‌لاماردانی یه‌کدی و قسه‌ی ناشیرین و جنێودان به‌یه‌کدی، دیارده‌یه‌کی تا بڵێی خراپه‌و نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و ناشارستانیه‌تی و بێفه‌رهه‌نگییه، ئیدی له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه‌بێت. خه‌ڵکێک نه‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا گوتوبێژ بکه‌ن و به‌دڕاندنی دروشم و پۆسته‌ری یه‌کدی و جنێو و قسه‌ی نابه‌جێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه‌نین، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بکه‌ن
" زۆرێک له‌خه‌لکی گله‌یی و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه‌له‌چه‌ند لیستێک که‌تا درانگانیکی شه‌و به‌هۆی به‌کارهینانی بلندگۆو هۆرێن لیدان و ده‌نگی به‌رزی ته‌سجییله‌وه‌که‌بوه‌ته‌هۆی تێکچونی پشوی هاولاتیان، ئایه‌رای به‌ریزت چیه؟
شاکه‌لی: له‌وڵاتی خۆمان و له‌و ژینگه‌و په‌روه‌رده‌و دیده‌ی که‌هه‌مانه، فه‌رهه‌نگی گوێ له‌یه‌کدی گرتنمان نییه. خه‌ڵک وا ڕاهاتووه‌ته‌نیا گوێ له‌تێڵابه‌ده‌ست و ئاغا و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و پۆلیس بگرێ و ئه‌ویش هه‌موو قسه‌کانی خۆی بکات و ڕێگه‌به‌به‌رانبه‌ره‌که‌ی نه‌دا، که‌نووزه‌یشی لێوه‌بێت. فیقه‌فیق و بڵندگۆ و هاتوهاوار، کارێکی شارستانی نییه و هه‌ر زۆر دزیویشه‌و نائارامی ده‌ئافرێنێ. خه‌ڵک ده‌بێ به‌رنامه‌و دید و پرۆژه‌ی لیسته‌کان بزانێت و ده‌نگ بۆ کرده‌و په‌یامه‌کانیان بدات. فیقه‌فیق، هه‌وادار بۆ لیست زیاد ناکات، به‌ڵکو ده‌بێته‌هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و وه‌ڕزییان.
'' چه‌نده‌حکومه‌ت بیلایه‌نه‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو پارته‌کان؟