|
|
|
| 09-04-2012 | 496 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| ئه‌نۆنیمۆوس وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی به‌ریتانیا هاك ده‌كات |
| |
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا هاككردنی ماڵپه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نۆنیمۆوس ڕاگه‌یند.
له‌به‌رامبه‌ریشدا گروپی ئه‌نۆنیمۆوس ئاماژه‌ی له‌ڕیگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایان كرد : ئه‌م كاره‌ی ئێمه وه‌كو ناڕه‌زاییه‌كه به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی به‌رتیانیا ، كه بڕیاری داوا چاودێری ووردی نامه هاتو ونێرداروه‌كان و كردنه‌وه‌ی په‌ره‌كانی ئینته‌رنێـتی هاوڵاتیانی به‌ریتانی بكات .
ووته‌بێژێكیش به ناوی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی به‌ریتانیا ووتی : ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م كاره‌مان و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌م كاره‌ی گروپه‌كه ده‌وه‌ستینه‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نۆنیمۆوس له تویته‌ر وه‌لامی ئه‌و ووته‌بێژه‌ی دایه‌وه و ووتی تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان واز له‌م بڕیاره ده‌هێنین ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاككردنی ماڵپه‌ری دام و ده‌زگا حكومه‌كیان .
|
|
|
|