|
|
|
| 12-04-2012 | 669 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| نۆكیا و ده‌ستپێكێكی خراپ له‌گه‌ڵ لومیا |
| |
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چوار ڕۆژه كۆمپانیای نۆكیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فرۆشتنی مۆبایلی نۆكیا ی جۆری لومیا 900 ی له ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند ، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێكێكی خراپی هه‌بوه و تووشی ده‌یان كێشه بوه‌وه .
نۆكیا بپێشووتر ئه‌وه‌ی به هه‌وادارانی ڕاگه‌یاندبوو كه كردنه‌وه‌ی په‌ره‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر پێشكه‌وتوه له لومیا 900 ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه لومیا 900 كێشه‌ی زۆری تیایه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت .
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای نۆكیا ئاشكرای كرد كه بڕی 100 دۆۆلار بۆ هه‌ر كڕیارێكی لومیا 900 ده‌گه‌ڕێنێـه‌وه و وه 16/3 به‌دواوه كێشه‌كانی ئه‌م مۆبایله به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێـت .
|
|
|
|