به‌بۆنه‌ی نۆیه‌مین ساڵیادى ده‌ستپێكردنى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی كه‌ركوك مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌كات .
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه :
بروسكه‌ى پیرۆزبایى
مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كگرتوو
بۆ ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوكى یه‌كگرتوو
به‌رِێزان و خۆشه‌ویستان به‌رِێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو ئیسلامى كوردستان/ كه‌ناڵى كه‌ركوك
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
نۆیه‌مین ساڵیادى ده‌سپێكردنى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تان له ئێوه‌ى ماندونه‌ناس و جه‌ماوه‌رى شارى كه‌ركوكى خۆشه‌ویست پیرۆز ده‌كه‌ین ..
مایه‌ى شانازیه، كه ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو شان به‌شانى ده‌نگى یه‌كگرتوو له شارى كه‌ركوك، له ماوه‌ى نۆ ساڵى رِابوردودا وه‌ك ده‌نگ و رِه‌نگێكى رِه‌سه‌ن خزمه‌تى به په‌یامى (برایه‌تى و ئازادى و دادپه‌روه‌رى) و بڵاوكردنه‌وه‌ى كه‌لتورى پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى كه‌ركوك كردووه‌و تا رِاده‌یه‌كى به‌رچاو بووه‌ته جێ ى متمانه‌ى بینه‌ران و بیسه‌رانى و له پاڵ ئه‌ركه میدیاییه‌كه‌یدا ئه‌ركى په‌روه‌رده‌و رِۆشنبیرى و هۆشیارى گشتى و هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆیى له ئه‌ستۆگرتووه‌و له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا وێراى كه‌مى ئیمكانات، به هه‌وڵ و هیممه‌تى كارمه‌ندانى دڵسۆزى كه‌ناڵه‌كه، خزمه‌تى كه‌م وێنه‌ى پێشكه‌ش كردووه ..
هیوادارین به پشتیوانى خواى گه‌وره‌و ئه‌مجاریش پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى شارى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیان، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه‌و له ساڵى نوێ‌دا داهێنانى جوانتر‌و پرِۆژه‌ى گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ن و رِۆڵى پێشه‌نگ بگێرِن له خزمه‌تگوزارى رِاگه‌یاندن ..
خواى گه‌وره ئه‌رك و خزمه‌ت و ماندوو بونتان به ( صدقه جاریه ) بۆ تۆمار بكات ...
جارێكى تریش ساڵیادى ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو / كه‌ناڵى كه‌ركوك
پیرۆز‌و شكۆدار بێت و ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو ئاسود بن .
مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى
یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان
م.خ