|
|
|
| 2012/04/30 3:30PM | 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| جارێكى تر لێكۆڵینه‌وه له‌تۆمه‌تبارانى سووتاندنى باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له‌زاخۆ ده‌ست پێده‌كاته‌وه |
| |
كوردی‌و - هه‌ولێر - تایبه‌ت
دواى ئه‌وه‌ى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى زاخۆى برِیارى داخستنى دۆسییه‌ى چه‌ند تاوانبارێكیدا له‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌بوو له‌سووتاندنى باره‌گاكانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، تیمى پارێزه‌رانى یه‌كگرتوو برِیاره‌كه‌یان ته‌میز كرده‌وه. (موحه‌مه‌د هاودیانى) سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بۆ دۆسییه‌ى رِووداوه‌كان بادینان بۆ كوردی‌و رایگه‌یاند، له‌به‌روارى (19/4/2012) دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى برِیارى داخستنى دۆسییه‌ى هه‌شت تۆمه‌تبارى ده‌ركردبوو، ئه‌وان هه‌ڵسان به‌ته‌میزكردنه‌وه‌ى برِیاره‌كه‌و له‌به‌روارى (23/4/2012) به‌ژماره(73) دادگاى تاوانه‌كانى دهۆك برِیاره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و برِیاریدا درێژه‌به‌لێكۆڵینه‌وه‌له‌و هه‌شت تۆمه‌تباره‌بدرێت و دۆسیه‌كه‌شیان رِه‌وانه‌ى دادگاى دهۆك بكرێت. به‌مه‌ش برِیاره‌كه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى دهۆك له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كۆتایى پێهات.
ئ.ك
|
|
|
|