كوردی‌و ـ هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان ئه‌مرۆ 1-5-2012 د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه و داواشى له پزیشكه كان كرد به‌گیانی لێبورده‌ییه‌وه‌كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیا به‌كاربهێنرێت.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌شیدا وه‌زیری ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندان و پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆبوه دواتر یه‌كه‌یه‌كه به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی به‌سه‌ركرده‌وه و چاوی به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش كه‌وت و داوای له‌به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان كرد هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن.
پاشان د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و منداڵان و راپه‌رین و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی خۆرئاوای كرد و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ند و پزیشكان باسیان له كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م خزمه‌ت كردنی زیاتری هاوڵاتیان كرد و به‌ئامانجی باشتركردنی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی له‌نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی كه‌رتی ته‌ندروستی بۆدانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی پێویستدا.
له‌كۆتایی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌شی د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی رۆڵ و ئه‌ركی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌رزنرخاند له‌خزمه‌ت كردنی نه‌خۆش و داواشی لێ‌كردن به‌گیانێكی لێبورده‌ی كاره‌كانی سه‌رشانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی بكه‌وێته خزمه‌تی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتیانی بیانی كه‌سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن.
أ.س