كوردی‌و - كه‌ركوك - سیروان سه‌ید
دواى ئه‌وه‌ى له‌م مانگه‌دا چه‌ند خۆراكێك له‌وانه برنج ورۆن وشه‌كر دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییانى كه‌ركوك كرا بریكاره‌كانى دابه‌شكردنى خۆراك نیگه‌رانن له كه‌رِووكردنى برنجى ئه‌م مانگه‌یان
له‌وباره‌یه‌وه‌بریكارى خۆراك دابه‌شكردنى گه‌رِه‌كى ئازادى كه‌ركوك بدریه ره‌شید بۆ سایتى كوردی‌و دواو وتى: به‌داخه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى خۆراكى كه‌ركوك خۆراكى ئه‌م مانگه‌یان بۆ هێناین ته‌ماشام كرد ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌و فه‌رده برنجانه‌ى كه بۆم هاتوون كه‌رِوویان كردووه .
ناوبراو زیاتریش وتى: مانگى داهاتووش به‌هه‌مان شێوه و له‌گه‌ڵ بینینى ئه‌و دیارده‌یه له‌سه‌ر خه‌رجی خۆم چووم لیژنه‌ى ته‌ندروستى كه‌ركوكم ئاگادار كرده‌وه كاتێك هاتن وته‌ماشایان كرد كه‌رِووه‌كه‌یان له‌سه‌ر لاداو وتیان دابه‌شى بكه بۆیه ده‌ترسم ئه‌مجاره‌ش پێیان بڵێم هه‌مان قسه‌م پێبڵێن.
م.خ