كوردیو ـ سلێمانی ـ دیار فاروق
لە بەرامبەر ڕێكخراوەكانی داكۆكیكردن لە مافەكانی ژناندا لە كوردستان ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان پێیان وایە پیاوان لەسەر دەستی ژنان دەچەوسێنرێنە و ئامارێكی ڕێكخراوەكەش ئاشكرای دەكات كە تەنها لە چوار مانگی ساڵی 2012 دا دوو پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژراون و 80 پیاویش لە لایەن ژنەكانیانە ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە.
بورهان عەلی فەرەج سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو بۆ كوردیو ئاشكرای كرد" تەنها لەمساڵدا دوو حاڵەتی كوشتنی پیاوانیان تۆماركردووە لە لایەن ژنەكانیانەوە كە لە چەمچماڵ و كەركوك ڕویانداوە.
سكرتێری یەكێتی پیاوان وتیشی 18 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان لەمساڵدا تۆماركراوە كە لە ئەنجامی بەدواداچونمان بۆ حاڵەتێكی خۆسوتاندن لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سلێمانی دەركەوت كە پیاوەكە لە داخی ژنەكەی خۆی سوتاندووە.
یەكێتی پیاوانی كوردستان وەك ڕێكخراوێكی داكۆكیكار لە مافی نێرینە لە ساڵی 2007 دا خۆی ڕاگەیاندووە و لە بەرواری 30/3/2009 دا مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتووە .
أ.م