به‌ڕێزان/ ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى شه‌شه‌مى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان سڵاوێکى گه‌رم . .
به‌بۆنه‌ى گرێدانى کۆنگره‌ى شه‌شه‌مى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌ین و هیوادارین کۆنگره‌که‌تان سه‌رکه‌وتوو بێت له‌کاره‌کانیدا و هه‌نگاوێکى نوێ بێت بۆ بره‌ودان به خه‌باتى دیموکراسی و پێکه‌وه کارکردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه تێکۆشه‌ره‌کان بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانى گه‌لى کوردستان.
کۆنگره‌که‌تان له‌کاتێکدایه که عێراق و ناوچه‌که به دۆخێکى هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و له‌م هه‌لو مه‌رجه نوێ ڕسکاوه‌شدا پێویستى زۆرمان به زیاتر یه‌کخستنى ڕێزه‌کانمان و ڕێکخستنه‌وه‌ى ماڵى کورد هه‌یه و زۆر پرسى گرنگى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان که هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌کراون خه‌باتى دڵسۆزانه‌ى هاوبه‌شمان لێده‌خوازن، به‌تایبه‌ت پرسه‌کانى که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و سه‌روه‌رى و پێگه‌ى ده‌ستوریی هه‌رێمى کوردستان که بۆ ئازادکردنى قوربانى گه‌وره به‌خشراوه.هه‌روه‌ک دروشمى کۆنگره‌که‌تان (له‌پێناو نوێبوونه‌ى دیدگاکان و گه‌شه‌پێدانى تواناکان و بنیاتنانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى په‌ره‌سندوو ده‌سته‌ڵاتێکى عادیلانه) به‌شێکن له‌و ئامانجه گرنگانه‌ى که وه‌ک چۆن به‌رپرسیارێتى هاوبه‌شن، ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌کیش له‌چوارچێوه‌یه‌کى نیشتمانیدا کار‌و خه‌باتى بۆ بکه‌ین.
هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌که‌تان ده‌خوازین و ئومێده‌وارین به بڕیار‌و ڕاسپارده‌ى نوێ بۆ به‌رژوه‌ندى پرۆسه‌ى سیاسی دیموکراسی له کوردستان و پێداگرتن له‌سه‌ر ماف و داوا ڕه‌واکانى گه‌له‌که‌مان، بگاته ئه‌نجام.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
مه‌کته‌بى سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
1/5/2012