|
|
|
| 2012/05/10 10:59AM | 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| دوای سێ ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام توانرا ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ 6 منداڵ وه‌ربگيرێت |
| |
كوردی‌و ـ پردێ
به‌هه‌وڵی 23 كه‌سایه‌تی و دوای سێ ساڵ هه‌وڵی به‌رده‌وام توانرا ناسنامه بۆ 6 منداڵی خێزانێك ده‌ربهێنرێت كه‌به‌هۆی نه‌بوونی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری دایك و باوكیان و نه‌بوونی ناسنامه‌ی دایكیانه‌وه ناسنامه‌یان پێ نه‌ده‌درا.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی به‌رده‌وامی داوه له‌كه‌یسی ئه‌و خێزانه‌دا له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ كوردی‌و ناردوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت " دوای له ده‌رگادانی چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرس، به مه‌به‌ستی ده‌ركردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كاتی خۆی باوك و دایكیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له دادگادا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردبوو، دایكیشیان ئافره‌تێكی عه‌ره‌به‌و ناسنامه‌ی نه‌بوو، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌هه‌ده‌ر ده‌چوون و كه‌س ئاوڕێكی به‌خێری لێ نه‌ده‌دانه‌وه، تاكو ده‌رئه‌نجام له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك دڵسۆز‌و خه‌مخۆر له چه‌مچه‌ماڵ توانرا، ئه‌و خانه‌واده‌یه ناویان تۆمار بكرێت و ببنه خاوه‌نی ناسنامه‌ی باری شارستانی".
له‌به‌شێكی تری ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له ئێستادا دایكی منداڵه‌كان بێ ناسنامه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌به‌و هیچ بێشینه‌یه‌كی زانیاریی تۆماركراوی له ره‌گه‌زنامه و شوێنه‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌ست نییه، داواش ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك رێوشوێنێكی یاسایی پێ ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی باری شارستانی بۆ دایكیان ده‌ربكرێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ڕابه‌ر ڕه‌شید به‌ئیمه‌یڵی rabersaley@yahoo.com یان ژماره مۆبایلی 07701262254".
س.س
|
|
|
|