كوردی‌و - هێمن سه‌باح
دوێنێ له‌به‌رنامه‌ى په‌یڤین له‌كه‌ناڵى ئاسمانى سپێده به‌میواندارى مه‌سعود عبدالخالق چاودێرى سیاسى باس له چه‌ندین بابه‌تى گرنگى په‌یوه‌ست به دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى‌و به ستراتیجى بوونى له په‌یره‌و كارى چوارسالى یه‌كگرتوو كرا .
له‌میانه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا مه‌سعود عبدالخالق ئه‌وه‌ى رون كرده‌وه كه له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌ت و قسه‌وباسانه كۆتایان هات كه‌باسى له‌وه ده‌كرد یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پرۆژه‌یه‌كى عه‌ره‌بى بێت و كار بۆ پرۆژه نه‌ته‌وه‌یه‌كان ناكات به‌لام له دواى كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى یه‌كگرتوو دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى كرده ستراتیج كه ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوى بوێرانه‌ى جدیه له‌سه‌ر مسته‌واى ئه‌حزابه كوردیه‌كان هه‌نگاوێكى زۆر باشه بۆئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو پێى بگاته ده‌سه‌لات .
هه‌ر له‌به‌رنامه‌كه مه‌سعود عبدالخالق راى گه‌یاند له‌دواى ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى كرده ستراتیج ئه‌بێت له ئێستاوه تا چوارسالى داهاتوو كارى جدى بۆبكات و لێژنه‌ى بۆ دروست بكات و له‌سه‌ر مسته‌واى ناوخۆى و عێراقى و ئیسلامى كارى بۆ بكات و بانگهێشتى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بكات كه كار بۆ دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى بكات .
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت "كه به‌راى من مامۆستا سه‌لاحه‌دین باشترین كه‌سى گونجاوه كه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بكات چونكه له ئێستا دا مامۆستا چاودێرێكى سیاسى كوردى سه‌ربه‌خۆى به‌هێزه كه‌له‌سه‌ر گشت مسته‌واكان كارى جدى له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات .
هه‌روه‌ها ناوبراو وتیشى مه‌سعود بارزانى راسته زۆر حه‌زى به دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى هه‌یه و كارى بۆ ئه‌كات به‌راى من مه‌سعود بارزانى بێت له‌گه‌ل یه‌كگرتوو كار بۆ دروست بوونى ده‌وله‌تى كورد بكات .
شایه‌نى باسه یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ك حزبێكى ئیسلامى و تاكه حزبى كوردى له كۆنگره‌ى شه‌شه‌مى خۆى دروست بوونى ده‌وله‌تى كوردى كرده ستراتیجى چوار سالى داهاتووى خۆى .
م.خ