كوردی‌و – هه‌ولێر – سه‌میرشێخ مه‌موندى
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكومه‌تى هه‌رێم تیمێكى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا كرد بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى كۆبكه‌نه‌وه بۆدروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام سه‌ردانه‌كه جگه له‌به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌كى زۆر هیچیتر نه‌بووه .
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه ده‌ركه‌وتووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیمێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا كرد بۆئه‌وه‌ى زانیارى كۆبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌ل و ناسنامه‌ى ئه‌و كوردانه‌ى شه‌هید و ئه‌نفالكراون به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوون دواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فده‌كه له‌ئه‌وروپا و پێشكه‌شكردنى ده‌رخسته‌ى خۆیان بۆ دروستكردنى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پرۆژه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه كراوه به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌وه كارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان نیه .
جێگاى ئاماژه‌پێدانه ئه‌و تیمه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌وروپا سه‌ردانى ئه‌و مۆزه‌خانه‌یان كردبوو كه‌له‌ناو ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ى كاتى خۆى له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه جوله‌كه‌كانى تێدا له‌ناوده‌براو كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌وێدا هه‌ڵگیراوه.
م.خ