كوردی‌و - كه‌ركوك - سیروان سه‌ید
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ساڵانى رابردوو به‌هۆى كه‌مى كاره‌باوه زۆرێك له‌ناره‌زایی هاوڵاتییانى ئه‌و شاره‌و خۆپیشاندانى لێكه‌وته‌وه به‌ڵام له‌ئێستادا ره‌وشى كاره‌باى كه‌ركوك به‌ره‌و باشتر ده‌چێت .
له‌وباره‌یه‌وه د.نجم ا‌لدین كریم پارێزگارى كه‌ركوك بۆ به‌رنامه‌ى گه‌رماو گه‌رم دواو وتى : بۆ ئه‌مساڵى كه‌ركوك و له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلار 90 ملیۆن دینار به‌كاره‌با دراوه به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌وشى كاره‌باى كه‌ركوك له‌ئێستادا له هه‌رێمى كوردستانیش باشتره به‌جۆرێك هه‌نوكه 18- 20 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه .
سه‌باره‌ت به بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمه‌كانیش ناوبراو وتى: له‌ئه‌مساڵ دا سه‌رجه‌مى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه خه‌رجمان كردووه له‌كاتێكدا ساڵانى رابردو ئه‌و بودجه‌یه لێى ده‌مایه‌وه .
م.خ