له رونكردنه‌وه‌یكدا كه كۆپییه‌كى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ناردووه , مامۆستا ( دیار جبار محمد) مامۆستاى بیركارى له ئاماده‌یى مه‌وله‌وى , باس له‌وه ده‌كات كه پاش ئه‌وه‌ى خوێندكارێك به ناوى ( به‌ختیار محمد امین) له وانه‌ى بیركارى ده‌رناچێت له هه‌ر وه‌رزێكدا نمره‌كانى ناگاته 38 نمره , رۆژى یه‌ك شه‌مه 3/6 ئه‌و خوێنكاره به هاوه‌ڵى كه‌سێكى تر له كاتژمێر 9:30 شه‌و هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى قسه‌ى ناشیرین و هه‌رِه‌شه‌ى لئ ئه‌كه‌ن و مۆبایله‌كه‌شى ده‌شكێنن دواتر دراوسێكانى به هانایه‌وه ده‌چن .
مامۆستا دیار باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر ئه‌و شه‌وه به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى چه‌مچه‌ماڵى ئاگادار كردوه‌ته‌وه پێی راگه‌یاندوه له رێگه‌ى دادگاوه شكات بكه دواتر سه‌ردانى بنكه‌ى پۆلیس ده‌كات وپێى راده‌گه‌یه‌نن ئه‌فسه‌رى ئێشكگر لێره نییه .
له كۆتاى رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌پرسێت من پێم سه‌یره بۆخۆم چومه‌ته بنكه‌ى پۆلیس و دادوه‌ر و ده‌عوه‌م تۆمار كردوه له كاتێكدا من كارمه‌ندێكى حكومه‌تم و به پێى یاسا ئه‌وه‌ى ته‌عه‌دا له كارمه‌ندى حكومى بكات ده‌بێت ده‌وڵه‌ت مافى وه‌ربگرێت نه‌وه‌كو له رێگه‌ى دیوه‌خانه‌وه كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت .
م.خ