|
|
|
| 2012/06/10 8:27AM | 358 جار خوێندراوهتهوه |
| جۆ بایدن بەنهێنی سەردانی بەغدا دەكات |
| |
بەپێی سەرچاوەیەكی هەواڵی دوێنێ جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی نهێنی و بەسەردانێكی كورت گەیشتۆتە شاری بەغدا.
دوای ئەوەی (باراك ئۆباما) سەرۆكی ئەمریكا جێگرەكەی خۆی (جۆ بایدن) ی راسپارد بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كۆبوونەوە بكات و هەوڵی چارەسەركردنی ئەو تەنگژە سیاسییە بدات كەئێستا ووڵاتی گرتۆتەوە، سەرچاوەیەكی هەواڵی باسی لەوەكردووە، ئێوارەی دوێنێ ناوبراو گەیشتۆتە شاری بەغدا، بەڵام سەردانەكە ئاشكرا نەكراوە.
هەروەها لەسەردانەكەیدا بایدن لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی كۆبۆتەوەو باڵیۆزی ئەمریكاش ئامادەبووە، بەڵام دواتر نەزاندراوە جێگری سەرۆكی ئەمریكا رووەو هەرێمی كوردستان هاتووە، یان گەڕاوەتەوە ووڵاتەكەی.
ئ.ك
|
|
|
|