|
|
|
| 2012/06/16 9:46AM | 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| گه‌رمیان ... كۆمپانیایه‌كى نه‌وت ناوى به‌شێك له دانیشتوانى گوندێك ئه‌خاته لیستى رِه‌شه‌وه |
| |
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رِۆژى رِابردودا ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانى گوندى میلقاسمی خۆپیشاندانێكیان له به‌رده‌م كۆمپانیاى نه‌وتى "وێسترن زاگرۆس "دا ئه‌نجامدا و داوایان كرد چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى خزمه‌تگوزارى بۆ گونده‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت و گه‌نجه‌كانیان له‌و كۆمپانیایه‌دا دابمه‌زرێنرێت ، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه ناوى خۆپیشانده‌ره‌كانى خسته لیستى رِه‌شه‌وه و رِایگه‌یاند "بۆیان نیه له كه‌مپه‌كه نزیك بنه‌وه " .
دیار میلقاسمى یه‌كێك له گه‌نجه‌كانى گونده‌كه بۆ سپێده وتى " ئێمه ته‌نیا داواى مافى خۆمانمان كردووه ، گونده‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وته به‌ڵام وێرانه "
م.خ
|
|
|
|