|
|
|
| 24-04-2010 | 3211 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| خه‌ڵاتى فۆتۆگرافى رۆژنامه‌نوسى به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان دابه‌شكرا |
| |
سامان حه‌مه‌كه‌ریم/سایتى كورديوو
به‌رێوه‌به‌ریه‌تى راگه‌یاندن سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشبركێیه‌كى بۆ ژماره‌یه‌ك له فۆتۆگرافى رۆژنامه‌نوس كرده‌وه له شارى سلێمانى و هه‌رێمى كوردستان، له‌و پێشبركێیه‌دا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسانه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌ك به‌شداریان كرد.
پازده رۆژنامه‌نوس له‌سه‌ر ئاستى كوردستان هه‌ڵبژێردران، كه وێنه‌ى رۆژنامه‌نوسیان ئاماده كردبوو، كه له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كه‌وه لێكۆلینه‌وه‌ى ته‌واوى بۆ ئه‌نجامدراوه، له پێشه‌نگایه‌كدا كه له ته‌لارى شارى سلێمانى كرایه‌وه، وێنه‌كان نمایشكران.
شایانى باسه خه‌ڵاتى رێزلێنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌دا دابه‌ش كرا، (سامان حه‌مه‌كه‌ریم) یه‌كێك بووه له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ى كه خه‌لاتیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه.
|
|
|
|