به‌بۆنه‌ى یادى (111) ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیه‌وه جوانترین پیرۆزبایى ئارِاسته‌ى خۆمان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا ساڵ به‌ساڵ رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به داهێنان و پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وتى زیاتر خزمه‌ت به‌كه‌ڵه‌كه‌بوونى ئه‌زمونى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌م مێژووه پرشنگداره بكات، وه‌هاوشان له‌گه‌ڵ گۆرِانه مه‌زنه‌كانى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى سه‌رده‌مدا بتوانێت رۆژنامه‌گه‌رى كوردى بگه‌یه‌نێته ئاستى خواسته‌كانى قۆناغه‌كه‌و له‌سه‌نگه‌رى داكۆكیكردن له ماف و ئازادیه گشتیه‌كانى هاولاَتیاندا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى و پابه‌ندیه‌كانى رۆژنامه‌گه‌ریه‌كى به‌رپرس هه‌ستێت.
به‌رِێزان: وه‌ك ئاشكرایه رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد‌و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى دیارترین روكارى ده‌سته‌به‌ربوونى مافى ئازادى راده‌ربرِینى مرۆڤه‌و له‌پێویستیه بنه‌رِه‌تیه‌كانى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیموكرات و مه‌ده‌نیه، كه‌رِێز له‌جیاوازى بیرورِاكان و بۆچوونه‌كان و فره‌یى ده‌گرێت، بۆیه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان و كارى رۆژنامه‌گه‌رى، به‌رله‌هه‌رشتىَ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن له‌به‌رده‌م مافى ئازادى راده‌ربرِین و دیموكراتیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیدا، له‌سۆنگه‌ى ئه‌م راستیه‌وه واده‌زانین هه‌وڵ و تێكۆشان له‌پێناوى چاكسازى دیمو‌كراتى و دابینكردنى ماف و ئازادیه گشتیه‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌شا رێگاى رۆژنامه‌گه‌ریه‌كى ئازاد‌و به‌رپرسدا تێده‌په‌رِێت، بىَ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى دوولایه‌نه‌ش ده‌سته‌به‌ربوونى هه‌رلایه‌كیان ئه‌سته‌مه.
له‌كۆتایدا هیوادارین سالاَنه ئه‌م یاده له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئازاد‌و كراوه‌تردا بكه‌ینه‌وه كه‌ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌زموونى نیشتمانى كوردستان فراوانتر‌و گه‌شه‌كردوتربێت و،
دوباره (22/نیسان) رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى له‌هه‌موو رۆژنامه‌نووسانى كوردستان پیرۆزبێت.
مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان