|
|
|
| 25-12-2010 | 6095 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| سايتى رِووداو نێت ده‌ستگیر كردنى گروپێكى چه‌كدار له سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه به لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى |
| |
كوردی‌و ـ سلێمانى
له هه‌واڵێكى ئه‌مرِۆ شه‌ممه به‌روارى 25/12/2010 سایتى رِووداو نێت هه‌واڵێكى بلاَوكردۆته كه بریتیه له ده‌ستگیركردنى باندێكى چه‌كدار له سلێمانى كه به‌نیازى ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌ى توندوتژیى و ته‌قینه‌وه بوون و له وێنه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا لۆگۆى ئاسایشى سلێمانى و لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى دانراوه.
له بلاَو كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا سايتى رِووداو به‌دانانى لۆگۆى لیستى خزمه‌تگوزارى ئه‌وه به‌خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و بانده‌ى ده‌ستگیركراوه سه‌ر به لیستى چاكسازی بوون و به‌نیازى ئه‌نجامى دانى كارى ته‌قینه‌وه و توندتیژى بوون له سه‌رى ساڵدا بێ ئه‌وه‌ى له ناوه‌رِۆكى هه‌واڵه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوسراوى تێدابێت.
لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له هه‌ڵبژاردنى ته‌مووزى ساڵى رِابردووى په‌رله‌مانى كوردستان دا وه‌ك هاوپه‌یمانێتیه‌ك به‌شدارى كرد كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و زه‌حمه‌تكێشانى سه‌ربه‌خۆ و حیزبی سۆسیالیست .

أ.م
|
|
|
|