كوردی‌و ـ سلێمانى ـ دیارفاروق
پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆكى حكوتى هه‌رێم دكتۆر به‌رهه‌م سالحَ ومحمود عوسمان ئه‌ندامى لیژنه‌ى بالاَى دامه‌زراندن له هه‌رێمى كوردستان له‌بیناى ئامارى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا 1500 پله‌ى وه‌زیفى له‌ده‌رچووانى بروانامه‌ى به‌كالۆریۆس بۆمیلاكى په‌روه‌رده‌كان راگه‌ێنرا.
محمود عوسمان ئه‌ندامى لیژنه‌ى بالاَى دامه‌زراندن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: دامه‌زراندنى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فافانه و دوورله‌هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانیك بووه ته‌نها كارله‌سه‌ر برِوانامه‌كراوه و زۆردادپه‌روه‌رانه‌ش پرۆسه‌كه به‌رێوه چووه.
محمود عوسمان وتیشى" له‌وژماره‌یه‌ى كه‌راگه‌ێنراوه 1347 كه‌سیان بۆسه‌رمیلاكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى و 283 كه‌سى تریان بۆسه‌ر میلاكى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانن وناوه‌كانیش له‌مرِۆوه ده‌درێنه په‌روه‌رده‌ى سلێمانى و گه‌رمیان و دامه‌زرێنراوه‌كانیش ده‌توانن بۆته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانى ئه‌وشوێنانه بكه‌ن"
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى بالاَى دامه‌زراندن ئاشكراشیكرد" له‌قۆناغى دوه‌مدا ناوى ده‌رچوانى په‌یمانگاكانیش ئاشكرا ده‌كرێت و له‌مانگى هه‌شتیشدا ته‌واوى ده‌رچوانى په‌یمانگاو زانكۆكان داده‌مه‌زرێن وله‌كۆى16731 فۆرم كه‌پرِكراونه‌ته‌وه 15175 فۆرم وه‌رگیراوه‌ته‌وه و 6645 فۆرمیان هى ده‌رچوانى زانكۆن و ئه‌وانیتریش هى ده‌رچوانى په‌یمانگانكانن."
دواتر له‌رێگه‌ى داتاشۆوه ناوى دامه‌زراوه‌كان به‌خشكراو سه‌رۆكى حكوتیش پیرۆز بایى خۆى له دامه‌زرێنراوه‌كان كرد‌و وتی" حكومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى نه‌هێشنى بێكاریدا كارده‌كات "
ئه‌ودامه‌زراوانه هه‌موویان ده‌رچووى زانكۆكان بوون و خرانه سه‌رمیلاكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.له16731 فۆرمیش كه‌دابه‌شكراون له‌سنورى پارێزگاى سلیِمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان راگه‌یاندنى دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مرِۆ به‌یه‌كه‌م قۆناغى دامه‌زراندن ده‌ستپَیده‌كات.