كوردی‌و - هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه ده‌كات : واقیع ده‌رى خست كه‌یه‌كگرتوو نه‌هێزى چه‌كدارى هه‌یه، وه نه برِواى به زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژى هه‌یه چونكه به‌ر له هه‌ركارێك كه كردبێتى توانیویه‌تى تاكێكى باش وچاك و خاوه‌ن په‌یام و ئه‌كتیڤ و كارا‌و خاوه‌ن په‌روه‌رده‌یه‌كى تۆكمه‌و به‌هێزو راستگۆ‌و ده‌سپاك په‌روه‌رده بكات .
ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كوردی‌و ده‌ڵێت : یه‌كگرتوو له‌قۆناغێكى دژوار‌دا خۆى راگه‌یاند قۆناغێك كه پرِ بوو له كێشمه كێشمى سیاسى، ئابوورى كۆمه‌ڵایه‌تى، رۆشنبیرى ..هتد ئه‌وبوو له 6-2- 2012 یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان خۆى راگه‌یاند ئه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و به‌شێك نییه له‌و شه‌رِى ناوخۆییه‌ى كه‌له‌نێوان حزبه كوردیه‌كان ئه‌نجام درا بگره ئه‌و كات نێوه‌ندگیریشى كرد ،
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : زیاتر له‌وه‌ش یه‌كگرتوو گه‌ره‌كى بوو گورِوتین به‌ته‌وژمێكى میانرِه‌و بدات له‌ساحه‌كه‌دا ، چوونكه ئه‌وكات جگه له‌یه‌كگرتوو به‌عه‌لمانى وئیسلامیه‌كانى جگه له‌یه‌كگرتوو لایه‌نێك نه‌مابوو چه‌كدار نه بووبێت بۆیه كه‌یه‌كگرتوو له‌وبارودۆخه‌دا خۆى راگه‌یاند لایه‌نه‌كان پێیان وابوو یه‌كگرتوو ناتوانێت به‌و بێچه‌كییه له‌كوردستان هه‌ڵبكات،
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا كاریگه‌ریتان هه‌بوو بۆسه‌ر حیزبه‌كانى دیكه ؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت : به‌دڵنیایه‌وه هه‌روه‌كو ئاماژه‌م پێدا ئێمه ئه‌و كات به‌لاى ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌و ته‌نانه‌ت لاى حیزبه‌كانى ئه‌وكاتیش له‌رووى كاركردنه‌وه جیاوازبووین وه زۆریان گاڵته‌یان پێده‌هات و پێیان وابوو ئه‌م كاركردنه سه‌ر ناگرێ وچه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، زۆرجاریش ده‌بووینه جێگاى تانه‌و ته‌شه‌رى هه‌ندێك كه‌س ولایه‌ن به‌ڵام دواتر ئه‌وانیش بۆیان ده‌ركه‌وت و له‌ئێستادا هه‌مان ستایلى ئێمه‌یان هه‌یه‌و تائێستاش سه‌رسامن به‌و شێوازى كاركردنه‌ى یه‌كگرتوو له گۆرِه‌پانى سیاسى دا .
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایه یه‌كگرتوو چی به‌خشی به‌كۆمه‌ڵگه ؟ ئیبراهیم خه‌لیل ئاماژه به‌وه ده‌كات : یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌ر له هه‌ركارێك كه كردبێتى توانیویه‌تى تاكێكى باش وچاك و خاوه‌ن په‌یام و ئه‌كتیڤ و كارا‌و خاوه‌ن په‌روه‌رده‌یه‌كى تۆكمه‌و به‌هێزو راستگۆ‌و ده‌سپاك په‌روه‌رده بكات، وه ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا له ئه‌ندامانى یه‌كگرتوودا و له‌دام وده‌زگاكان دا ره‌نگى داوه‌ته‌وه كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌و سامانه بۆ خه‌ڵكى كوردستان .
وتویه‌تیشی : زیاتر له‌وه‌ش یه‌كگرتوو له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونیه‌وه تاكو ئێستا زۆرخزمه‌تى پێشكه‌شى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان كردووه دروستكردنى مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و نه‌خۆش و هاوكارى بێباوكان ونازداران و هه‌روه‌ها هاوكارى قوتابیانى سه‌ركه‌وتوو زۆر كارى دیكه‌ش یه‌كگرتووى پێناسراوه‌ته‌وه‌و ده‌ناسرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا یه‌كگرتوو منه‌ت ناكات به‌سه‌ر خه‌ڵكى خۆیدا به‌ڵكو ئه‌مه به ئه‌ركی دیندارى وئه‌خلاقى ونیشتیمانى خۆى ده‌زانێت، وه بۆ ئه‌وه باسى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه‌كانى دیكه‌ش چاومان لێبكه‌ن وه بتوانن كارى باشتر له‌ئێمه پێشكه‌ش بكه‌ن.
م.خ