كوردیوـ چه‌مچه‌ماڵ ـ دڵشاد خۆشنوس
ئه‌مڕۆ14/4 له ساڵیادی كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفالدا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا به‌گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیاندا به‌تایبه‌تی هات ، ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی چه‌مچه‌ماڵ به‌خشی به‌رنامه‌كانی بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر ڕاده‌گرێت.
ڕێبوار سابیر به‌رێوه‌به‌ری ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردیوی ڕاگه‌یاند : ئێمه‌وه‌ك هاوسۆزیه‌ك و هاوخه‌میه‌ك بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان و سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌یادی ئه‌نفالدا بریاماندا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌خشی رادیۆكه‌مان بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر ڕابگرێن"
جێگه‌ی ئاماژه‌یه رژێمی به‌عسی روخاو له‌ساڵی 1988 به‌چه‌ند قۆناغیك زیاترله 182هه‌زاركوردی هه‌رێمی كوردستانی به‌ژن و پیاو منداڵه‌وه له‌ژێرناوی ئه‌نفالدا زینده‌به‌چاڵكردن و تائێستاش ئیسك و پروسكی هه‌زاران هاوڵاتی كورد له‌گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌رنه‌هێنراونه‌ته‌وه.
أ.س