كوردیوـ سلێمانى ـ دیارفاروق
به به‌شدارى 700 توێژه‌رى ده‌رونى وكۆمه‌ڵایه‌تى له 525 خوێندنگه‌ى ئاماده‌یی سنورى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رێكخراوى (رِێباز فاوه‌نده‌یشن) خولێكى رِاهێنانى درێژخایه‌نى ده‌ست پێكرد كه ماوه‌ى سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌ژى دلێر, به‌رپرسى به‌شى رِاگه‌یاندن له رِێكخراوى رِێباز فاوه‌نده‌یشن بۆ كوردی‌و وتى" مه‌به‌ست له‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بۆ رِاهێنانى توێژه‌ره ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه له‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه رِۆژانه به‌دى ده‌كرێن له‌ناو ناوه‌نده‌كانى خوێندن دا به‌تایبه‌ت له‌ناو خوێنكاران دا هه‌وڵ دانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان."
ئه‌ژى دلێر وتیشى" خوله‌كه درێژ خایه‌نه و ماوه‌ى سێ مانگ ده‌خایه‌نێت و 700 توێژه‌ری ده‌رونى و كۆمه‌ڵایه‌تى له 525 خوێندنگاى ئاماده‌یی سنورى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌شدار ده‌بن تیایدا و له‌ئێستادا له خوێندنگا ئاماده‌یی یه‌كانى ناوشارى سلێمانیه‌وه ده‌ستمان پێكردوه كه به‌یانیانى هه‌موو رِۆژێك له هۆڵى (د.عیزه‌دین مسته‌فا رِه‌سوڵ) وانه‌كانى دوترێنه‌وه و دواتریش خوله‌كه ده‌برێته قه‌زاو ناحیه‌كانى تریش."
رِێباز فاوه‌نده‌یشن كه‌ئه‌ركى به‌رِێوه‌بردنى خوله‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتوه رِێكخراوێَكى ناحكومى خۆماڵى مه‌ده‌نیه‌و له‌بوارى گه‌شه پێدانى پرسه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا كارده‌كات و له ساڵى 2007 له‌سلێمانى دامه‌زراوه .
م.خ