كوردی‌و - ئاكرێ
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ گه‌نجێك له ئاكرێ له سه‌ر گۆرى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى به گولـله‌یه‌ك كۆتایى به ژیانى خۆى دێنێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك به كوردیوى راگه‌یاند: ئه‌و گه‌نجه خه‌ڵكى گوندى (بیراكه‌پرا) یه له ده‌ڤه‌رى زێبار كه زیاتر له 30 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى ئاكرێوه دوره، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار چووه بۆ خوازبێنى كچێك به‌ڵام كه‌س وكارى كچه‌كه رازینه‌بوون به‌و زه‌واجه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى به كوردیوى راگه‌یاند : ئه‌و كچه‌ش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان هۆكار ئاگرى له جه‌سته‌ى خۆى به‌رداو به‌و هۆیه‌وه گیانى له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه چۆنیه‌تى خۆكوشتنى گه‌نجه‌كه‌شى ئاشكراكرد‌و ووتى : ئه‌و گه‌نجه هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ى كه بۆ په‌یوه‌ندى به‌كاریهێناون له گه‌ڵ ئه‌و كچه وه‌ك نامه ومۆبایل له گه‌ڵ خۆى بردوون و چووه‌ته سه‌ر گۆرى كچه‌كه و په‌یوه‌ندى به براكه‌یه‌وه كردووه وپێى ووتوه خۆم ده‌كوژم و وه‌رن ته‌رمه‌كه‌م ببه‌نه‌وه .
م.خ