ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه 18/4/2012 له‌سه‌ر رێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت كارگه‌یه‌كی دروست كردنی دۆشه‌ك له كاتی كاركردندا به‌هۆی ته‌زوی كاره‌باوه ئاگر له‌یه‌كێك له ئامێره‌كانی شیكردنه‌وه‌ی خوری ئه‌و كارگه‌یه هه‌ڵده‌گیرسێت .
دوا به‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیسى ئاگركوژێنه‌وه و بۆلیسى عه‌ربه‌ت و ئاسایش ده‌گه‌نه شوێنی روداوه‌كه و كۆنترۆڵى ئاگره‌كه ئه‌كه‌ن .
شایه‌نی باسه له رووداوه‌كه‌دا جگه له زیانی ماددی كه نزیكه‌ی 70 هه‌زار دۆلاره هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه .
م.خ