كوردیوـ سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی ساڵی رابردووی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا، پۆلیسێك به‌ناوی (عه‌لی ڕه‌سوڵ) شه‌هیدكرا و دواتریش كه‌سێك به‌ناوی بیلال نوری دانیشتوی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و پۆلیسه ده‌ستگیركراو ئه‌مڕۆش دادگای سلێمانی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی‌و سزای دارایی (50) ملیۆن دیناری سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و پۆلیسه.
ملازمی یه‌ك ئاكۆ عێزه‌دین ڕه‌زا ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی دادگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ڕایگه‌یاندوه: ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی‌و سزای دارایی (50) ملیۆن دیناری به‌سه‌ر (بیلال نوری)دا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تی كوشتنی (عه‌لی ڕه‌سوڵ)ی پۆلیس له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دادگای سلێمانی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه" ئه‌و (50) ملیۆن دیناره‌ی كه له (بیلال نوری) وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌كه‌سوكاری شه‌هید (عه‌لی ڕه‌سوڵ) ده‌درێت"
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردووی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدا پۆلیسێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك كوژران و چه‌ند هاوڵاتیه‌كه‌یش برینداربوون و پێش پێنج مانگیش به‌رله‌ئێستا دووهاوڵاتی به‌ناوه‌كانی برایمی كاكه ئه‌حاو بیلال نوری له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستگیركران و دوای نزیكه‌ی نۆدادگایش برایمی كاكه ئه‌حا هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بویه‌وه وئازادكرا و بیلال نوریش به‌تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیسه‌كه زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌رداسه‌پێنرا.
أ.س