banner
 
  • سه‌ره‌تا
  • ئێمه‌
  • هه‌واڵه‌كان
    • كوردستانی
    • یه‌كگرتوو
    • عێراقی
    • گشتی
    • ته‌كنه‌لۆژیا
  • دیدار
  • وتار
  • بڵاوكراوه‌كان
    • رۆژنامه‌كان
    • گۆڤاره‌كان
    • كتێبخانه‌
  • وێنه‌ هه‌واڵ
  • ڤیدیۆ
  • په‌یوه‌ندی
115804399
بەرپرسێكی باڵای یەكێتی هۆكاری بڵاو كردنەوەی وێنەكانی تاڵەبانی ئاشكرا دەكات
بۆیه‌كه‌مجار له‌ كوردستان وتاری هه‌ینی مزگه‌وتێك به‌زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش د
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەیەوێت دەستبەرداری پۆستەكەی بێت و یەكێتیش دەڵێت تا
پاش 10 ساڵ چاوه‌رِوانى ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌خۆشخانه‌ى 400 قه‌ره‌وێڵه‌ییه‌كه
ئابووری ... نرخی ئاڵتون و بەهای دراوەكان ئەمڕۆ بەیانی لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان
به‌هێز حوسێن بۆ رێبوار كه‌ریم: جه‌نابى سه‌رۆك بارزانیش گێل و خۆش باوه‌ڕه‌ ؟
ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی ئامێری بیر هەڵكەندنیان هەیە
بریاری گۆرێنی پاسەكان پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و خواستی شۆفێران لەبەرچاو دەگیرێت
به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامى باس له‌ درامای گەردەلول ده‌كات
پەرلەمانی ئەوروپا كورسیه‌ك ده‌داته‌ هه‌ڵه‌بجه‌
به‌ بری هه‌شت ملیۆن دۆلار ، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاو بۆ 51 گوندی بارزان ئه‌نجام
ڤیدیۆ ... 135 باخى خانه‌قین ده‌سوتێندرێن و داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى قایمقا
عێراق...لەهەشت تەقینەوەدا نزیكەی150 قوربانی دەكەوێتەوە
ڤیدیۆ ... یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له‌ كوردستان ، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده
كورد و شیعە رێك دەكەون لەسەر دابەشكردنی پۆستە ئیداریەكانی پارێزگای دیالە لەنێوان
شه‌وی رابردوو تەقە لەبەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی چەمچەماڵ كرا
26-04-2012 1810 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
پەیجەكانی یەكێتی بە توندی وەڵامی مەسعود بارزانی دەدەنەوە، سەرۆك پەیام بۆ میدیا و ڕاوێژكارەكانت بنێرە
پەیجەكانی یەكێتی بە توندی وەڵامی مەسعود بارزانی دەدەنەوە، سەرۆك پەیام بۆ میدیا و ڕاوێژكارەكانت بنێرە


پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی لەسەر لاپەڕەی تایبەت خۆی لە فەیس بەك پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنگرانی یەكێتی و پارتی كرد لە فەیس بوك، پەیجەكانی یەكێتی بە توندی وەڵامی دەدەنەوە و پێی ڕادەگەیەنن كە ئەو مافی ئەوەی نیە بڕیار لەسەر یەكێتی بوونی ئەوان بدات و هەروەها دەڵێن كە ناوانن بێ دەنگ بن لە ئاست سوتاندنی بارەگاكانی حیزبەكان لە هەولێر و دهۆك.

لە پەیامەكەی لایەنگرانی یەكێتیدا كە بەناوی (سەرۆك كام پەلاماردان)بڵاوكراوەتەوە لەسەر چەند پەیجێكی نزیكی یەكێتی هاتووە"سەرۆك.. ئەم ناكۆكییەی گەنجانی یەكێتی و پارتی كە لەفەیسبووك ناو بەناو دروست دەبێت، شەڕی شەخسی ئەدمینی پەیجەكان نییە، بەڵكو زادەی ئەو رووداوە سیاسیانەیە كە لەهەرێمەكەماندا لەسەر دەستی بەڕێزت و حزبەكەت و هەندێك سەركردەو ئەندام پەرلەمانی و میدیا سێبەرەكانی حزبەكەت خوڵقاوە. ئەوە ئێمە نین هێرش دەكەین جەنابی سەرۆك.. پەیام بۆ ئێمە مەنێرە، بەڵكو پێویستە پەیام بۆ بەرپرسان و پەڕلەمانتارەكانی حزبەكەت و میدیای سێبەرو راوێژكارەكانت بنێریت".


هەروەها دەنوسێت" سەیرە.. ئاشكراكردنی داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، هێرش كردن و یەكتر سوككردنە.؟ داواكردن و رادەست كردنی تەقەكەرانی 17ی شوباتی سلێمانی بە دادگاو یاسا هێرشی ناڕەوایە؟ داواكردنی ئاشكراكردنی گرێبەستە نەوتییەكان بۆ خەڵكی كوردستان پەلاماردانە؟ قبوڵنەكردنمان بەدانانی وەزیرێكی ئەنفالچی لە كابینەی 7دا هێرشە؟ ئەرێ جەنابی سەرۆك.. داواكردنی گێڕانەوەی پارەی خەڵك بۆ خەڵك یەكتر سوككردنە؟ قبوڵنەكردنی هەڵگیرساندنی شەڕێكی تاك لایەنەو شەخسی لەگەڵ بەغدا لەسەر حسابی خەڵكی كوردستان پەلاماردانە؟".

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

وەڵامی ئێمە بۆ پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم
سەرۆك كام پەلاماردان؟

 
لەبەرامبەر ئەو (بارگرژییەی) كە لەنێوان لایەنگرانی یەكێتی و پارتی-دا جاربەجار دروست دەبێت، بەتایبەت لە نێوان پەیجی (من یەكێتیم و خوێنم سەوزە) ...لەگەڵ پەیجەكانی پارتیدا، ئەمڕۆ بەرێز مسعود بارزانی (سەرۆكی هەرێمی كوردستان) لەپەیامێكیدا داوا لەلایەنگرانی هەردوولا دەكات كە ئەو هێرشانە رابگرن و بەهێرشی ناڕەوای لەقەڵەم داون. بۆیە ئێمەش بەپێویستی دەزانین بەچەند سەرەنجێك وەڵامی پەیامەكەی بدەینەوە.

* سەرۆك.. ئەم ناكۆكییەی گەنجانی یەكێتی و پارتی كە لەفەیسبووك ناو بەناو دروست دەبێت، شەڕی شەخسی ئەدمینی پەیجەكان نییە، بەڵكو زادەی ئەو رووداوە سیاسیانەیە كە لەهەرێمەكەماندا لەسەر دەستی بەڕێزت و حزبەكەت و هەندێك سەركردەو ئەندام پەرلەمانی و میدیا سێبەرەكانی حزبەكەت خوڵقاوە. ئەوە ئێمە نین هێرش دەكەین جەنابی سەرۆك.. پەیام بۆ ئێمە مەنێرە، بەڵكو پێویستە پەیام بۆ بەرپرسان و پەڕلەمانتارەكانی حزبەكەت و میدیای سێبەرو راوێژكارەكانت بنێریت، ئەوە ئەوانن تەشهیرو هێرشی ناڕەوا دەكەن بۆ سەر هەموو خەڵك و یەكێتیی-ەكەی هاوپەیمانتان.

* جەنابی سەرۆك... ئێمە لەكاتی خوێندنەوەی پەیامەكەتدا كۆمەڵێك پرسیارمان لەلا گەڵاڵە بوو.. سەیرە.. ئاشكراكردنی داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، هێرش كردن و یەكتر سوككردنە.؟ داواكردن و رادەست كردنی تەقەكەرانی 17ی شوباتی سلێمانی بە دادگاو یاسا هێرشی ناڕەوایە؟ داواكردنی ئاشكراكردنی گرێبەستە نەوتییەكان بۆ خەڵكی كوردستان پەلاماردانە؟ قبوڵنەكردنمان بەدانانی وەزیرێكی ئەنفالچی لە كابینەی 7دا هێرشە؟ ئەرێ جەنابی سەرۆك.. داواكردنی گێڕانەوەی پارەی خەڵك بۆ خەڵك یەكتر سوككردنە؟ قبوڵنەكردنی هەڵگیرساندنی شەڕێكی تاك لایەنەو شەخسی لەگەڵ بەغدا لەسەر حسابی خەڵكی كوردستان پەلاماردانە؟ بەرگریكردنی ئێمە لەمانەوە چەندین مەلەفیتر كە بۆگەنیان كردووە لەزیهینی خەڵكی ئەم وڵاتەداو هەروەها هاتنەدەنگمان لەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان و گرتن و راوەدونیان و دواتر كردنیان بەتیرۆریست و سوتاندنی بارەگای حزبە سیاسییەسییەكان لە هەولێرو دهۆك، تۆ بەسوكایەتی و پەرلاماری تێگەیشتووی؟ جەنابی سەرۆك لەگەڵ ئەوپەڕی رێزماندا.. تۆ مافی ئەوەت نییە بڕیار لەسەر یەكێتیی بوون یان نەبوونی ئێمە بدەیت، ئێمە پێمان سەیرە كە باس لە ئاشتەوایی و یەكڕیزی گەلی كورد دەكەیت و تەنها روودەمت دەكەیتە پەیجەكانی یەكێتی و پارتی، بەڵام لە ئەرزی واقیعدا خۆ ئۆپۆزسیۆن و لایەنەكانیتریش خەڵكی رەسەن و هاووڵاتی ئەم وڵاتەن؟ بۆ پەیامەكەت ئاراستەی ئەوانیش نەكرد مەگەر هاوولاتی پلە دوو-ن.؟! دەبێت ئەوە بزانیت جەنابی سەرۆك یەكڕیزیی نەتەوەیی بەیەكدەنگی نەتەوەیی دەبێت، ئەوەشت بیردێنینەوە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان حزبێكی سوشیال دیموكراتەو حزبی قبوڵنەكردنی ناعەدالەتی و یەكسانییە لەم وڵاتەدا، سەرۆك رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان یەكێتیی پارتی رێككەوتننامەی قڕوقەپكردن نییە لەبەرامبەر گەندەڵی و ناهەقی و بەرتەسككردنەوەی ئازادی لەم وڵاتەدا.!

السلام علی من تبع الهدی

أ.م

 

 
به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر
به‌رنامه‌كان
گۆرانیه‌ ژێرنوسه‌كان
قورئانی پیرۆز
هانای خێرخوازی
رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو
ماڵی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌ پێویسته‌كان
كاتی نوێژه‌كان
سپێده‌ له‌ فه‌یسبوك
ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌ پێویسته‌كان
ناوی حاجیانی ساڵی2015
ژیانی ناوداران
فۆتۆشۆپ ئۆنلاین
كه‌ش و هه‌وا
تاقیكردنەوەی تیۆری فێربوونی ئوتومبێڵ
ناوی منداڵان
به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌ كوردى/ده‌نگ
دیوانی شاعیران
كوردیو له‌ ڕه‌مه‌زاندا
وێنه‌كانی كوردیو
به‌رنامه‌ی به‌خته‌وه‌ری
منداڵ و په‌روه‌رده‌
ماڵی خۆت بدۆزه‌ره‌وه‌
راسته‌وخۆ‌ حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز ببینه‌
هه‌ڵه‌بجه‌
ماڵه‌وه‌
ناسینی ئێمه‌
كتێبخانه‌ی كوردیو
كورد و كوردستان
يه‌كگرتوو بناسه‌
ئێمه‌ و قورئان
گۆشەی مێژووی وەزارەتەكانی عێراق 1920 -2010
دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئوتومبێڵه‌كه‌ت
سایكۆلۆجیا سیاسی
copy
Copyright 1999-2012 www.kurdiu.org      Created by C4kurdGroup