ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات : پارتی حزبێكی عاقڵ نیه ، ئه‌گه‌ر هێرشی ناوزراندن له‌سه‌ری نه‌وه‌ستێت ئه‌وا شتی زۆری پێیه له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی پارتی .
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ووتویه‌تی : ئێستا له لایه‌ن پارتیه‌وه هێێرشێك له‌سه‌ر من هه‌یه و پێشبینی هه‌موو شتێك ده‌كه‌م له‌سه‌ر من بوترێت ، به‌ڵام ته‌مه‌نا ده‌كه‌م لێره‌وه بوه‌سترێ چوونكه منیش مه‌له‌فی زۆرم لایه له سه‌ر په‌رله‌مانتارانی پارتی .
ئاڵا تاڵه‌بانی ووتویه‌تی : بۆم ده‌ركه‌وت پارتی حزبێكی عاقڵ نیه چونكه هه‌ر كه‌سێك قسه‌یان له‌سه‌ر بكات ناشیرینی ده‌كه‌ن .
شایه‌نی باسه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو لێداونی توند له نێوان هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و پارتی درووست بوو به‌تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان مه‌حه‌مه‌د .
م.خ