كوردی‌و ـ ده‌ربه‌ندیخان ـ ئه‌دیبه ئه‌حمه‌د
دوێنێ مه‌ڵبه‌ندی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌شت ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوو، ئه‌مرۆش به‌ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌شێكی زۆری ئه‌و خۆراكه به‌سه‌رچووه ده‌سوتێندرێت.
شێرباز حسێن حامد، به‌رپرسی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان بۆ كوردی‌و وتی " له‌هه‌ڵمه‌تێكدا به‌هاوكاری هۆبه‌ی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر هه‌شت ته‌ن خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌سه‌رچوو كه بڕی زۆری پێكهاتبوو له‌خواردنه‌وه گازیه‌كان كه‌ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵنه‌گیراوه".
به‌رپرسی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر 13 ته‌ن له‌خۆراكی به‌سه‌رچوو كه‌پێكهاتوه له هه‌موو جۆره‌كانی خۆراك و خواردنه‌وه، ئه‌مرۆ به‌شێكی زۆری ئه‌و خۆراكه به‌سه‌رچووانه ده‌سوتێندرێت.
جێگای ئاماژه بۆ كردنه له‌ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 16 ته‌ن خۆراكی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام له‌چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 13 ته‌ن خۆراك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
س.س