|
|
|
| 2012/04/30 9:39PM | 171 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| هیندستان ... ژێر كه‌وتنى كه‌شتییه‌ك به 300 سه‌رنشینه‌وه |
| |
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان له‌ووڵاتى هیندستانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مرِۆ كه‌شتییه‌كى ده‌ریایى ژێرئاو كه‌وتووه‌و له‌ئه‌نجامیشدا به‌ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌و كه‌شتییه ده‌ریاییه نزیكه‌ى 300 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌مرِۆ له‌رِووبارێكى وویلایه‌تى سامى خۆرهه‌ڵاتى هیندستان ژێرئاو كه‌وتووه‌و تاكو ئێستاش به‌ده‌یان ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كى زۆریشیان بێسه‌رو شوێن بوونه. ئاژانسه‌كانى ده‌نگ و باسى هیندیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌شتییه ژماره‌یه‌كى زۆر زیاترى له‌تواناى خۆى هاوڵاتیان هه‌ڵگرتووه‌و به‌هۆى هه‌ڵكردنى گێژه‌لوكه‌یه‌كیشه‌وه ژێرئاو كه‌وتووه‌و ئه‌و كاره‌ساته‌ى لێكه‌وتۆته‌وه.
ئ.ك
|
|
|
|