1/5
---- / رِۆژى كرێكارانى جیهان.
1218 / له‌دایك بوونى (رۆدۆلفى یه‌كه‌م) ئیمپراتۆرى (رۆمانى).
1225 / له‌دایك بوونى (جان دى جوانفێل) مێژوونووسى (فه‌ره‌نسى).
1539 / كۆچى دوایى (ئیلیزابێل) شاژنى (ئیسپانیا).
1544 / پاشاكانى (ئه‌وروپا) دانیان به‌ده‌سه‌ڵاتى ئیمپراتۆرییه‌تى (عوسمانى) دانا، ئه‌وه‌ش پاش جه‌نگێكى (20) ساڵه‌و گرتنى وو‌ڵاتى (مه‌جه‌ر) هات.
1672 / له‌دایك بوونى (جۆزیف ئه‌دیسۆن) شاعیر‌و سیاسه‌تمه‌دارى (ئینگلیزى).
1707 / راگه‌یاندنى یه‌كێتى نێوان (ئینگڵته‌را و ئوسكوتله‌ندا).
1758 / له‌دایك بوونى (كامیهامیهاى یه‌كه‌م) پاشاى (هاواى).
1769 / هێزه‌كانى (رِووسیا) گه‌مارۆى قه‌ڵاى (خۆتین) یان دا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رِووبارى (دنیسنز)، هه‌روه‌ها ده‌كاته ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى بۆ نێو خاكى (پۆڵۆنیا) كه له ژێر ده‌ستى (عوسمانى) یه‌كان بوو.
1769 / له‌دایك بوونى (ئارسه‌ر وێلزلى) سه‌رۆك وه‌زیرانى (به‌ریتانیا).
1819 / له‌دایك بوونى (په‌ترۆس بوستانى) ئه‌دیب و مێژوونووسى (لوبنان) ى.
1840 / ده‌رچوونى یه‌كه‌م پولى (پۆسته) له (به‌ریتانیا) له‌سه‌رده‌مى شاژنى (ئینگلیزى) (ڤیكتۆریا)، پوله‌كه رِه‌نگى ره‌ش بوو نرخه‌كه‌شى بریتى بوو له‌ته‌نها یه‌ك (بنس) ، هه‌روه‌ها دووه‌م پولى پۆسته له جیهان له وو‌ڵاتى (به‌رازیل) ده‌رچوو.
1841 / كردنه‌وه‌ى خانه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى له شارى (له‌نده‌ن).
1852 / له‌دایك بوونى (سانتیاگۆ رامۆن ئاى كاخال) پزیشكى كۆن و به‌ناوبانگى (ئیسپانى).
1873 / كۆچى دوایى (دێڤید لیفینگستۆن) دۆزه‌ره‌وه‌ى (ئوسكوتله‌ندى).
1883 / كۆچى دوایى (په‌ترۆس بوستانى) ئه‌دیبى (لوبنانى).
1886 / رِاپه‌رِینى كرێكارانى (شیكاگۆ)، به‌مه‌ش ئه‌و رِۆژه بووه رِۆژى جیهانى كرێكاران.
1895 / له‌دایك بوونى نووسه‌ر (شێخ ئه‌مین خه‌ولى).
1896 / له‌دایك بوونى (مارك وین كلارك) سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى (ئه‌مریكى).
1899 / ده‌رچوونى گۆڤارى (العائلة) له (میسر) .
1900 / سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدى دووه‌م) ى سوڵتانى (عوسمانى) برِیارى دروست كردنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى دا له خاكى (حیجاز) بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنى (حاجیان) ى ماڵى خوا، شایانى باسه ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ماوه‌ى (9) ساڵ كارى تێدا كرا، به‌ڵام به هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى شۆرِشى عه‌ره‌بى پرِۆژكه‌ش له‌كار كه‌وت.
1900 / له‌دایك بوونى سه‌رۆكى كۆمارى (مه‌هاباد) پێشه‌وا (قازى موحه‌مه‌د) له شارى (مه‌هاباد).
1904 / كۆچى دوایى (ئه‌نتۆنین دیڤۆرجاك) مۆسیقارى (چیك) ى.
1907 / (ساكیشى تۆیۆدا) زاناى (ژاپۆن) ى توانى ئامێرى رستن و چنین دابهێنێت.
1909 / له‌دایك بوونى (یانیس ریتسۆس) شاعیرى (یۆنان) ى.
1909 / ده‌رچوونى گۆڤارى (پره‌سیس) ى تایبه‌ت به‌ئافره‌تان له شارى (مه‌نسوره) ى (میسر) ى له‌لایه‌ن (فتنه‌ت هانم).
1912 / له‌دایك بوونى (مه‌حمود شكۆكۆ) ئه‌كته‌رى سینه‌مایى (میسر) ى.
1917 / (به‌لفۆر) ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى (به‌ریتانیا) دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى (جووله‌كه) نشینى له‌خاكى (فه‌ڵه‌ستین) راگه‌یاند.
1919 / (به‌ریتانیا) به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به‌ڵێنى (به‌لفۆر) ى رِاگه‌یاند كه ئاماژه به دروست كردنى ده‌وڵه‌تێكى (جوله‌كه) نشین ده‌دات له (فه‌ڵه‌ستین).
1920 / (شه‌ریف پاشا) سكاڵایه‌ك و دوو نه‌خشه‌ی (كوردستان) ئارِاسته‌ى كۆنگره‌ى ئاشتى كرد له‌شارى (پاریس).
1921 / ئازاد كردنى (عه‌بدولعه‌زیز پعالیبى) تێكۆشه‌رى (تونس) ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتى (فه‌ره‌نسى)، ناوبراو بۆ ماوه‌ى (10) مانگ ده‌ستگیركرا.
1925 / (به‌ریتانیا) هه‌رێمى (قوبرس) ى داگیركرد.
1935 / (ساڵح زه‌كى ساحێب قران) بووه پارێزگاى (سلێمانى).
1937 / له‌دایك بوونى هونه‌رمه‌ندى (كورد) (یه‌ڵماز گۆناى).
1941 / له‌كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌م، هێزه‌كانى (ئه‌ڵمانیا) په‌لامارێكى تووندى شارى (ته‌به‌رق) ى (لیبیا) یاندا.
1945 / (كۆمه‌ڵه‌ى زانستى و هاریكارى كوردان) له (كوردستان) ى باكوور له‌لایه‌ن (نوورى ده‌رسیمى) و (رِه‌وشه‌ن به‌درخان) ه‌وه دامه‌زرا.
1945 / خۆكوشتنى (جۆزیف گۆبڵز) ئه‌ندازیارى پروپاگه‌نده‌كانى (نازى) یه‌كان له (ئه‌ڵمانیا)، دوو رِۆژ له دواى خۆكوشتنى (هێتله‌ر).
1946 / دامه‌زراندنى پارتى (به‌ره) له (لیبیا) به‌سه‌رۆكایه‌تى (سالم مونته‌سیف)، ئه‌م پارته له‌و كه‌سانه پێكهاتبوون كه هاریكارى هێزه‌كانى (ئیتاڵیا) یان ده‌كرد.
1947 / له‌دایك بوونى (خه‌لیل ئیسماعیل) ئه‌كته‌رى سینه‌مایى (كوه‌یت) ى.
1948 / رِاگه‌یاندنى كۆمارى (كۆریاى باكوور)، (كیم ئێل سۆنگ) بووه سه‌رۆك، ئه‌و كاته ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و ووڵاته نزیكه‌ى (22) ملیۆن كه‌س بوو.
1951 / خۆماڵى كردنى پاڵێوگاكانى نه‌وتى (ئێران).
1952 / برِیاردرا (شه‌قڵاوه) بكرێته (قه‌زا).
1959 / به بۆنه‌ى رِۆژى جیهانى كرێكاران (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) له هۆڵى (شه‌عب) ووتارێكى خوێنده‌وه‌و هه‌ره‌شه‌ى له حیزبى شیوعى (عێراق) ى كرد.
1959 / بڵاو بوونه‌وه‌ى رِۆژنامه‌ى (ئازادى) له شارى (كه‌ركوك).
1959 / (جه‌واهێر لال نه‌هرۆ) ى سه‌رۆكى(هیندستان)گه‌وره‌ترین پردى له جیهاندا كرده‌وه.
1960 / كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرِۆكه‌یه‌كى سیخوورى (ئه‌مریكى) له جۆرى (2U) له خاكه‌كانى (سۆڤیه‌ت) ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى دروست بوونى ته‌نگژه‌كانى نێوان هه‌ردوولابوو.
1963 / (ئیریانى رِۆژئاوا) ناوى گۆرِا بۆ (گینیا).
1969 / له‌دایك بوونى (فاتیمه حوسنى) ئه‌كته‌رى سینه‌مایى (ئیمارات) ى.
1975 / بڵاوبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مین ژماره‌ى گۆڤارى (ئه‌ستێره) له شارى (به‌غدا) له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى رِۆشنبیرى (كورد) .
1975 / كردنه‌وه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى ده‌ریایى (ناگاساكى) ده‌ریایى له‌ووڵاتى (ژپۆن)، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م فرۆكه‌خانه‌ى ده‌ریایى بوو كه‌كرایه‌وه.
1978 / كۆچى دوایى (ئارام خاچاتۆریان) مۆسیقارى (ئه‌رمینى).
1983 / شه‌رى براكوژى له نێوان (یه‌كێتى و پاسۆك) له چیاى (قه‌ندیل).
1987 / كیمیاباران كردنى چه‌ند گوندێكى شارى (دهۆك) له‌لایه‌ن رِژێمى (به‌عس).
1990 / كۆچى دوایى ئه‌دیب و رِۆژنامه نووسى به‌ناوبانگى (كورد) ى (ئه‌رمه‌ن) (حاجى جوندى)، له شارى (یه‌ریڤان).
1992 / یه‌كگرتنى (ئاڵاى شۆرِش) و (پارتى زه‌حمه‌ت كێشانى كوردستان).
1994 / هه‌ڵگیرسانى شه‌رِى ناوه‌خۆ له هه‌رێمى (كوردستان) له‌لایه‌ن (یه‌كێتى) و (پارتى) له شارى (قه‌ڵادزێ).
1994 / گیان له ده‌ست دانى شوفێرى (فۆرمه‌لا یه‌كى) (به‌رازیلى) (ئیرتۆن سینا) له میانه‌ى پێشبرِكێیه‌ك له شارى (سان مارینۆ).
2004 / هه‌ریه‌كه له‌ووڵاته‌كانى (لیتوانیا و قوبروس و سلۆڤینیا و سلۆڤاكیا و ئیستۆنیا و چیك و لاتیڤیا و پۆڵه‌ندا و ماڵتا) بوونه ئه‌ندامى (یه‌كێتى ئه‌وروپا).
2004 / رِۆژنامه‌ى (ده‌یلى میرۆر) ئاشكراى كرد كه هێزه‌كانى (به‌ریتانیا) وه‌كو هێزه‌كانى (ئه‌مریكا) كارى نارِه‌وایان دژ به گیراوه (عێراق) یه‌كان ئه‌نجام داوه.
2004 / (سابیر موراد نیازۆڤ) ى سه‌رۆكى (توركمانستان) برِیارى رِاگرتنى دروست كردنى مزگه‌وتى له ووڵاتدا به بیانووى ئه‌وه‌ى مزگه‌وت له ووڵاتدا زۆره.
2005 / حكومه‌تى (سوریا) له دواى پچرانى په‌یوه‌ندییه‌كانى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى (35) ساڵ دووباره په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى (عێراق) ى ده‌ست پێكرده‌وه.
2008 / كۆچى دوایى (فیلیپ فۆن بۆسلاگه‌ر) سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى (ئه‌ڵمانى).
2012 / سازكردنى شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى (یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان) له‌شارى (هه‌ولێر).