|
|
|
| 2012/05/1 11:13AM | 147 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| له به‌ريتانيا ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان به رۆژی پشتیوانی له‌ئازادی راده‌گه‌ێنرێت |
| |
كوردی‌و ـ سليمانى
له ساڵیادی تیرۆكردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن یادی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌كاته‌و راشیده‌گه‌ێنێت ئه‌و رۆژه وه‌ك " ڕۆژی ئازادی" پشتیوانی لێ ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌راگه‌ێنراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆكوردیو نێراوه چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن رایده‌گه‌ێنێت ڕۆژی ٥/٥ / ٢٠١٢ یادی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كاته‌وه سه‌رجه‌م ئازادیخوازان له له‌نده‌ن بانگه‌واز ده‌كات بۆ به‌شداری كردن .
: ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌یه چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن ڕۆژی ٥/٥ / ٢٠١٢ كه دوو ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نوس( سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌ك " ڕۆژی ئازادی" پشتیوانی لێ ده‌كات و راده‌گه‌یه‌نێت ... له‌م رۆژه‌دا یادی گیانبه‌ختكردوانی ڕێگای ئازادی بیر‌و ڕا له كوردستان ده‌كاته‌وه سه‌رجه‌م ئازادیخوازان له له‌نده‌ن بانگه‌واز ده‌كات بۆ به‌شداری كردن : به‌شداریكرن له‌و مه‌راسیمه به‌رزراگرتنی په‌یامی ئازادیخوازییه له كوردستان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش كات و شوێنی مه‌راسیمه‌كه‌یه ٥-٥-٢٠١٢ سعات ٧ ی ئێواره بۆ ١٠ی شه‌و River court Methodist Church King Street Hammersmith London W6 9JT بۆزانیاری زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه به‌م ژمارانه‌وه: 07512758673 -07786331157
أ.س
م .
خ
|
|
|
|