ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر كوتله‌ی فه‌زیله هۆشیار زێباری ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه له ئاماده‌نه‌بونی حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری وه‌زیری دادی عێراق له لیژنه‌ی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی كوه‌یت و عێراقدا.
سۆزان سه‌عد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ركوتله‌ی فه‌زیله له‌لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ری (ساحاتی ته‌حریری) راگه‌یاند: هه‌ڵوێستی حه‌سن شه‌مه‌ری وه‌زیری دادی عێراق له‌باره‌ی به‌نده‌ری موباره‌كه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئاماده‌نه‌بونی له لیژنه‌ی كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و كوه‌یت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ركوتله‌ی فه‌زیله وتیشی " ئه و جۆره مامه‌ڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووره له‌بابه‌تی بون و به‌ژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه‌و نیشانه‌ی پرسیاریش له‌سه‌ره ئه‌و وه‌زاره‌ته داده‌نێت"
سۆزان سه‌عد داواشده‌كات له‌وه‌زاره‌تی ده‌روه "روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو بدات له‌باره‌ی بانگهێشت نه‌كردنی وه‌زیری دادی عێراقیه‌وه بۆكۆبونه‌وه‌كه كه‌سه‌ربه كوتله‌كه‌یانه"
جێگه‌ی ئاماژه یه دوێنی ئێواره به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لیژنه ی هاوبه‌شی وه‌زیرانی عێراق و كوێت به‌رێوه‌چوو.
أ.س