كوردی‌و- كه‌ركوك- سیروان سه‌ید
ئه‌مرِۆ ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كه‌ناڵى كه‌ركوك یادى نۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كرده‌وه
له‌وباره‌یه‌وه مافناس شۆرِش حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو كه‌ناڵى كه‌ركوك بۆ سایتى كوردی‌و دواو وتى : به‌و بۆنه‌یه‌ى ئه‌مرِۆ نۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو كه‌ناڵى كه‌ركوكه بۆیه به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ماندوونه‌ناسان و بینه‌رانى شاشه ره‌نگینه‌كه‌مان ده‌كه‌م وه‌پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م دانیشتووانى كه‌ركوك به‌سه‌رجه‌م ره‌نگو نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كه‌م به‌وپێیه‌ى شاشه‌ى یه‌كگرتوو ده‌نگى سه‌رجه‌مى خه‌ڵكى كه‌ركوكه به‌بێ جیاوازى .
ناوبراو زیاتریش وتى: بۆ ئه‌مساڵیش وێنه‌ى ساڵانى دى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك برِگه‌و بابه‌ت و به‌رنامه‌ى نوێى بۆ بینه‌رانى كه‌ركوك ئاماده‌كردووه‌و به‌ئومێدین شاشه‌كه‌مان شاشه‌ى هه‌میشه ئاسوده‌یی خه‌ڵك و بینه‌رانى بێت.
م.خ