كوردی‌و - محمد عمر كانی
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسببووك رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پارتی جوێن و قسه‌ی ناشیرین به یه‌كتری نه‌ده‌ن له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حزبه لێكه‌وته‌وه‌و تاك و ئێستاش ئه‌و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كانه كۆتایی پێنه‌هاتووه .
له دوایه‌مین ووته‌ی دا ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارانی پارتی و ووتی : پارتی حزبێكی عاقڵ نیه و چه‌ندین مه‌له‌فی ئه‌ندامانی پارتیم لایه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانیشدا موئه‌یه‌د ته‌یب ووته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له وه‌ڵامی تاڵه‌بانیدا ووتی : بڵاوكردنه‌وه‌ی فایل كاری مافیایه .
له نێو په‌یجه‌كانی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكیش تاوه‌ك و ئێستا ووشه‌ی ناشیرین و هێرشی توند به‌رده‌وامه‌و په‌یجه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌له‌كان ده‌قۆزنه‌وه‌و هێرشی پێ ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر .
شایه‌نی باسه نه‌جیب باڵه‌ته‌یی سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ر‌انی عێراق له دانیشتنێكدا له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی به راشكاوی ووتوبووی : له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌م (تحدیات) انه‌ی رووبه‌رووى ئێمه بوون ببینه پاڵنه‌رێكى به‌هێز بۆ یه‌ك گوتارى و یه‌ك هه‌لوێستیمان له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا، كه‌چى له‌سه‌ر ئاستى هاوپه‌یمانى كوردستانى دووبه‌ره‌كى دروستبووه!! .
م.خ