كوردیوـ سلێمانی
وته‌بێژی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی ئه‌و دوورۆژه‌ی كۆنگره‌دا چه‌ندین ئیش و كار ئه‌نجامدراون له‌وانه قسه‌كردن له‌سه‌ر پۆستی ئه‌میندارو و بڕگه‌ی پرۆگرام و خوێندنه‌وه‌ی په‌یره‌و پرۆگرامی ناوخۆی یه‌كگرتوو گفتوگۆكردن له‌سه‌رئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی.
ته‌ها سۆڵه‌یی وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و مه‌رجانه‌شی كه‌پێویسته له‌ئه‌مینداردا هه‌بن ئه‌وه‌یه پێویسته چل ساڵی ته‌واو كردبێت و دوو یاریده‌ده‌ری ده‌بێت و بۆناو خۆ‌و ده‌ره‌وه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا هه‌ڵده‌بژێرێن و ئه‌مینداریش بۆماوه‌ی دووخول ده‌توانێت خۆی هه‌لبژێرێت.
وته‌بێژی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی وتیشی " له‌كۆنگره‌دا ده‌زگایه‌كی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه ئه‌ویش ده‌زگای به‌دواداچونه و له11 كه‌س پێك دێت و پله‌كانیشیان هاوتایه له‌گه‌ڵ پله‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا و هه‌مان پله‌و ئیمتیازاتیان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه لێپرسینه‌وه‌و و به‌دواداچون بۆسه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كگرتوو بكه‌ن"
ته‌ها سۆڵه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" سیستمی كۆتا له‌كۆنگره‌دا بۆخوشكان دانراوه وپێویسته خوشكان له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا له25% پێك بهێنن وبه‌م پێیه‌ش له‌كۆی 35 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه 2 كه‌سیان یه‌ده‌كن 9 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆخوشكان ده‌بێت و له12 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیش 3 ئه‌ندامی به‌رخوشكانده‌كه‌وێت"
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووئه‌وه‌شی خسته روو:هه‌رله كۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ردراوه‌و وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك ده‌بێت و پێكدێت له ئه‌میندارو دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی ده‌سه‌تی باڵای ده‌زگای به‌دواداچون وپارێزگاكان"
ته‌ها سۆڵه‌یی ئاشكراشیكرد" له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ئه‌مجاره یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌جیاتی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو ده‌بێت و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و پێكدێت له‌ئه‌ندامه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌و پارێزگایه .
له‌كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا وته‌بێژی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتوو راشیگه‌یاند" هه‌ركه‌سێكیش بۆ مه‌كته‌بی سیاسی خۆی هه‌ڵبژێرێت ته‌نها بۆماوه‌ی دووخول ده‌توانێت و ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌دایه تاوه‌كو رێگا بۆگه‌نجان خۆشبكات ئه‌وانیش بێنه پێشه‌وه و ته‌مه‌نیش كه‌مكراوه‌ته بۆ 25 ساڵ بۆئه‌ندامبون له‌مه‌كته‌بی سیاسی و گه‌نجانیش ده‌توانن خۆیان بۆئه‌و پۆسته كاندیدبكه‌ن"
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له دوێنێوه كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێرو به به‌شداری 755 ئه‌ندامی كۆنگره ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه ماوه‌ی سێ رۆژیش ده‌خایه‌نێت و بڕیاریشه ئه‌مشه‌و ده‌سبكرێت به هه‌ڵیبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو.
أ.س