كوردی‌و - هه‌ولێر
فۆتۆ : عبدالله ئبیراهیم
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه2/5/2012 له‌دووه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، ووته‌بێژی كۆنگره له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین باس و ته‌وه‌ره‌كان له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا.
شێخ ته‌ها سۆڵه‌یی ووته‌بێژی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌مه‌رجه‌كانی بونه ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كرد ووتی : ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ، پێویسته ته‌مه‌نی له 40 ساڵ زیاتر بێت و وه دوو خولی مه‌كته‌بی سیاسی بینیبێت و وه بتوانێت 2/3 ده‌نگه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگره به ده‌ست بهێنێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سۆڵه‌یی ووتی: ئه‌مینداری نوێ بۆی هه‌یه ته‌نها دوو خول له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م پۆستاه وه‌ربگرێت و له حاڵی خاڵی بوونی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یان ڕوودانی هه‌ر هۆكارێك كه ڕێگربێت له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ، له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سته‌ی باڵاێ به‌دواداچوندا ، به 2/3 ده‌نگه‌كانیان كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته هه‌ڵده‌بژێرن به وه‌كاله‌ت به‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌كوه‌ی له‌یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت .....
چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاتر بن له كوردی‌و...