كوردی‌و ـ سلێمانى ـ دیارفاروق
له رِوداوێكى هاتوچۆ دا كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرِۆ شه‌ممه و به‌هۆى وه‌رگه‌رِانى ئۆتوَمبێلێكى بارهه‌ڵگره‌وه له سه‌ر رِێگاى هاتوچۆى نێوان دوكان سلێمانى رِویدا شۆفێرێك وسه‌رنشینێك گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانیش خه‌ولێكه‌وتنى شۆفێره‌كه به‌هۆكارى رِوداوه‌كه ده‌زانێت.
نه‌قیب به‌ختیار محه‌ممه‌د, وته‌بێژى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ كوردی‌و وتى" له‌سه‌ر رِێگاى نێوان دوكان سلێمانى ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌رِاوه كه‌گیان له‌ده‌ستدانى شۆفێره‌كه‌ى و سه‌رنشینێكى به‌دواى خۆیدا هێناوه."
وته‌بێژه‌كه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى وتیشى " به‌پێى ئه‌و پشكنینه‌ى كه بۆ رِوداوه‌كه ئه‌نجاممانداوه ده‌ركه‌وتوه كه هۆكارى سه‌ره‌كى رِوداوه‌كه خه‌ولێكه‌وتنى شۆفێره‌كه بووه."
م.خ