یاداشتێك بۆ رای گشت یسه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان
سه‌ره‌تا ئه‌و ڕاستیه ده‌ڵێین كه حیزب فاكته‌رێكی گرنگه له ژیانی دیموكراسی و سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها دیالۆگ و په‌یوه‌نده‌ییه‌كان له نێوانی كه‌سایه‌تییه سیاسی و حزبییه‌كان هه‌میشه گرنگ و پێویستن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوێسته‌یه ئه‌و دیداره له‌ناكاوه‌ی نێوان به‌ڕیزان رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه له په‌رله‌مان به‌ناوی لێژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی وزه، له‌م لیژنه په‌رله‌مانییه‌دا نوێنه‌ری هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی تێدایه به فراكسیۆنی گۆڕانیشه‌وه، زۆرترین پرسیار و وسه‌رنج له‌و لیژنه‌یه‌و لای په‌رله‌مانتاران هه‌بووه سه‌باره‌ت به ئه‌دای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و پرسی نه‌وت، به‌ڵام پرسیاره‌كان بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه و به ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره گله‌یی هه‌بووه له‌لای ئه‌ندامانی لیژنه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕانن. كه‌چی له‌و دیداره‌دا نه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان كه له‌و لێژنه‌یه ئه‌ندامن ئاماده‌بوون، نه ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌ك پێویست بۆ رای گشتی روونكرایه‌وه.
پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای چ عورفێك یان یاسایه‌ك سه‌ركردایه‌تی حیزبێك له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر پرسێكی وا هه‌ستیار كۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت رێكده‌خرێ، ئه‌مه له‌كاتێكدا زۆر لایه‌ن، به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له سه‌ر به‌مه‌رجه‌ع بوونی په‌رله‌مان و به دامه‌زراوه‌یی كردنی شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه گوێگرتن له وردكاریه‌كانی كاروباری وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌بێ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندو نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له پرسێكی وا هه‌ستیار و گرنگدا كه په‌یوه‌ندی به داهات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه، به‌بۆچوونی ئێمه به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته كه له هه‌رێم باڵا ده‌سته بۆ په‌راوێزخستنی په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ده‌سته‌واژه باوه‌ی كه ده‌ڵێ له كۆبوونه‌وه له ژووره تاریكه‌كاندا باس له چاره‌نووس و داهاتی هاوڵاتیان ده‌كرێ.
له كۆتاییدا داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك خۆ له په‌راوێزخستنی په‌رله‌مان به دووربگرن، به‌و پێیه‌ی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، بۆیه پێویسته یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌و پرسه‌كان به په‌رله‌ماندا تێبپه‌ڕێ.
له‌گه‌ڵ رێزمان:
د. دانا سه‌عید سۆفی، گه‌شه دارا حه‌فید، سالار مه‌حمود، سه‌رگوڵ ره‌زا، خه‌لیل عوسمان، گۆران ئازاد، سه‌روه‌ر عبدالرحمان، شه‌ونم محمد غه‌ریب، رازاو محمود فه‌ره‌ج
ح.ج