به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان ئێواره‌ی دوێنێ له‌شاری لاهای هۆڵه‌ندا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و قه‌سابه سربییه به‌ڕێوه‌چوو كه 100 هه‌زار هاوڵاتی موسڵمانی له‌بۆسنیا له‌ناوبردبوو.
(راتكۆ ملادیچ) تۆمه‌تبار به‌نانه‌وه‌ی قه‌سابخانه‌كه‌ی (سریبه‌رینتسا) له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 1995، كه‌تێیدا 100 هه‌زار هاوڵاتی موسڵمانی له‌ناوبردووه كه‌زۆرینه‌یان ئافره‌ت بوونه‌و ئێواره‌ی دوێنێ پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی له‌شاری لاهای به‌ڕێوه‌چوو.
ملادیچی تۆمه‌تبار دوای 16 ساڵ له‌و تاوانه گه‌وره‌یه له‌به‌رواری (16/5/2011) له‌سربیا ده‌ستگیركراوه‌و له‌كاتی كوشتاری موسڵمانه‌كانی سربیا یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده دڕنده سه‌ربازییه‌كان و خراپترین قه‌سابخانه‌ی له‌مێژووی ئه‌وروپا له‌دوای ساڵی 1945 ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره تۆمه‌ته‌كانی كوشتاری موسڵمانه‌كانی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه سزای به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ئ.ك