چالاكوانانی سوریا رایانگه‌یاند ئێواره‌ی دوێنێ 96كه‌س به‌گوله‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د كوژراون كه زوربه‌یان له درع و ئیدله‌ب و لازقیه بوه ،هاوكات چالاكوانان ئاماژه به كوشتارگه‌یه‌كی نوی ده‌كه‌ن له‌شارۆچكه‌ی موعه‌ره‌ت نو‌عمان سه‌ر به‌ئیدله‌ب .
هاوكات هێزه‌كانی سوریا به‌درێژایی ئێواره‌ی دوێنێ بۆردومانی چر و هه‌ره‌مه‌كی ناوچه‌كانی (درعا و حیمس و لازقیه‌و ئیدله‌ب) یان كردوه وله‌ئه‌نجامیشدا ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی ناوخۆیی سوریا رایانگه‌یاند كه بۆردومانه‌كانی ئێواره‌ی دوینێ بوه‌ته هۆی كوژرانی 96كه‌س كه زوربه‌یان له درعاو حیمس بون و بۆرردومانی گوندی سرجه ی سه‌ر به‌ئیدله‌بیش كراوه ،لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی رونیشیانكردوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی قوربانیه‌كان ژن و منداڵن.
ده‌سته‌ی گشتی باڵا بۆ شۆرشی سوریا رایگه‌یاند كه شارۆچكه‌ی( ته‌لبیسه‌ی) سه‌ر به حیمس كوشتارگه‌یه‌كی تری به‌خۆیه‌وه بینوه كه لانی كه‌م 10كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی تریش برینداربونله‌ئه‌نجامی بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه‌وه بووه.
ده‌سته‌ی گشتی باڵای شۆرشی سوریا بڵاویشیكرده‌وه شارۆچكه‌ی حوففه له‌لازقیه كوشتارگه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كوشتارگه‌كانی تر به‌خوه دیوه‌و له‌ئه‌نجامدا 12كه‌س كوژراون كه كه‌سیان منداڵن ،هه‌روه‌ك تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای سوریا گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی یادوده یان داوه له درعاو به‌چری وهه‌ره‌مه‌كی بۆردومانی مال َو حاڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یانكردوه.
له‌لای تره‌وه چالاكوانانی سوریا بڵاویان كرده‌وه كه كوشتارگه‌یه‌كی نوێ له شارۆچكه‌ی (موعره‌ت نو‌عمان) سه‌ربه‌پاریزگای ئیدله‌ب له باكوری سوریای له‌ئه‌نجامی بۆردومانی توندی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د رویداوه و به‌گویره‌ی ئاماری چالاكوانان 20كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 200كه‌سیش برینداربون كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ژن ومنداڵن ،هه‌روه‌ك چالاكوانان وێنه‌ی ته‌رمێكیان له تۆره‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه كه سه‌ری له‌لاشه‌ی لێ كرابوه‌وه‌و جه‌سته‌ی شه‌وێنرابوو.
چالاكوانان له لیژنه‌كامنی هه‌ماهه‌نگی حیمس ئاماژه به‌وه‌ئه‌ده‌ن پێشبینی كاره‌ساتیكی مرۆڤایه‌تی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر بێت و ره‌وشه‌كه به‌م شیوه‌یه بێت كه نه‌خۆشخانه بۆچاره‌سه‌ری برینداره‌كان نیه‌و داواش ده‌كه‌ن چاودێرانی نیوده‌وله‌تی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن هه‌روه‌ك دانیشتوانی شاری حیمس داوای فریاگوزاری و به‌هاناوه‌چون له ولاتانی دنیا ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانیكی خیرا بكه‌ن بۆنه‌هیشتی كوشتارگه‌و كوشتنی هاوڵاتیان.
أ.س