كوردیو –دەربەندیخان –ئەدیبەئەحمەد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای كەلار ـ دەربەندیخان و لەنزیك بەنزینخانەی چیا گڵابەیەك خۆی دەكێشیت بەماتۆڕێكدا و لەئاكامدا دوو گەنج برینداردەبن و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.
ڕزگار واحید بەرێوەبەری نەخۆشخانەی دەربەندیخان لەلێدوانێكیدا بەكور دیوی ڕاگەیاند: كاتژمێر 9:30خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆچوارشەممە دووگەنج كەبەڕوداوی ئۆتۆمبیل برینداربوبون گەیەنرانە نەخۆشخانە لەبەرسەختی برینەكەی یەكێك لەبریندارەكان پاش چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا .
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخانیش بەكوردیو ڕاگەیاند " لەنزیك بەنزینخانەی چیا گڵابەیەك دەدات لەماتۆڕێك لەئەنجامدا دووگەنج كەلەسەرماتۆڕە كەبون برینداربون ،شۆفیری گڵابە كەش دەست بەجی َ دەست گیركراوە ولێكۆلینەوەش لەڕوداوەكە بەردەوامە"
أ.س