شاعیرى كورد (سالم)
(سالم) ناوى (عه‌بدولره‌حمان به‌گ كورِى موحه‌مه‌د به‌گى قه‌ره‌جه‌هه‌نه‌مى كورِى ئه‌حمه‌د به‌گ) ه‌و له‌بنه‌ماڵه‌ى (ساحێب قرانه‌و ئامۆزاى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد، كوردییه.
بنه‌ماڵه‌ى (ساحێب قران) له (ئه‌حمه‌د به‌گى گه‌وره) وه ده‌ست پێده‌كات كه‌یه‌كێك بووه له دوازده سواره‌ى مه‌ریوان.
له‌كتێبى (مشاهیر الاكراد) دا باسى شاعیرى ناودارى كورد (سالم) كراوه، كه‌له‌ساڵى (1800) له‌ناو ده‌وڵه‌تى بابانه‌كان له‌دایك بووه‌و له‌ساڵى (1866) كۆچى دوایى كردووه‌و به‌چاوى خۆى گه‌شه‌كردنى بابانه‌كانى بینیوه‌و دواتر رِووخانیشى بینیوه بۆیه له‌شیعره‌كانیدا رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێوه دیاره.
شیوه‌نى سالم بۆ بابانه‌كان ...
لێم گه‌رِێن باگۆشه‌گیر بم ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ زه‌نان
گێژه‌ڵووكه‌ى باى نه‌دامه‌ت تارى كرد ێه‌فحه‌ى جیهان
صاعقه‌و به‌رقى نحووسه‌ت ظلمه‌تى داشرق و غرب
به‌رده بارانه به‌مخصوصى له‌سه‌ر مڵكى به‌یان
توركى قورێى خۆر كه طالع بوو گلووعى كرد به‌رِه‌قێ
كه‌وكه‌به‌ى ماهى مرادى ئه‌هلى بابان بوو نیهان
رِاسته گه‌ردوون چابو كه‌بۆ رِه‌نگى به‌د رِه‌بگى وه‌لێ
نارِژێنێ رِه‌نگێ به‌م رِه‌نگه له‌مودده‌ى سه‌د قران
له‌و ساوه حاكمى به‌به‌گشت ده‌ربه‌ده‌ر كران
نه‌یدیوه كه‌س له‌چیهره‌یى كه‌س جه‌وهه‌رى هونه‌ر