|
|
|
| 16-05-2010 | 2399 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده : قوتابیانى پۆلى 12 بنه‌رِه‌تى ئه‌وانه‌ى له 4 وانه كه‌وتوونه ده‌توانن به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵ بكه‌ن |
| |
فه‌یسه‌ڵ ته‌ها _ هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داوایه‌كى فیدراسیۆنى قوتابى و خوێندكارانى كوردستان ده‌ربرى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ى كه له پۆلى 12 بنه‌ره‌تى كه ده‌كاته 6 ئاماده‌یى پێشوو له 4 وانه كه‌وتوونه ده‌توانن به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى گشتى كۆتایى ساڵ بكه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ى كه به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌كیان كردووه له 5 وانه كه‌وتوون ده‌توانن به‌شدارى تاقیكردنه‌وه گشتى كۆتایى ساڵ بكه‌ن لاى خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زارتى په‌ره‌وه‌رده رایده‌گه‌یه‌نىَ ئه‌و بریاره مه‌به‌ست لىَ گۆرینى سیسته‌مى خوێندنه له ساڵى داهاتوو .
له‌مباره‌یه‌وه به‌رێز ئیسماعیل به‌رزنجى به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به كوردیوى راگه‌یاند: دیاره وه‌زارتى په‌روه‌رده له په‌رۆشى خوێنكاران و قوتابیان كه هه‌لیان بۆ بره‌خسێت كه رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌شدارى ئه‌زموونه گشتى یه‌كان بكه‌ن هه‌روه‌ك دیار بوو ژماره‌یه‌كى زۆریان له قوتابیان و خوێندكارانى ده‌ره‌كى مابونه‌وه وه له هه‌مان كاتدا قوتابیانى پۆلى 12 بنه‌ره‌تی رۆژیش ژماره‌یه‌كى زۆریان لىَ مابونه‌وه بۆیه له وه‌زاره‌ت بریار درا كه ئه‌و قوتابیانه‌ى پێشتر له 3 وانه كه‌وتووبون بۆیان بكرێت به 4 واته ((به ماناى ئه‌وه‌ى كه قوتابى به 4 وانه داخیلى ئه‌زمونه‌كانى گشتى كۆتایى ساڵ ده‌بێت )) .
ئیسماعیل به‌رزنجى وتیشى / سه‌باره‌ت به قوتابیانى پۆلى 12 ده‌ره‌كى له 4 وانه‌وه بۆمان كردونه‌ته به 5 ده‌رس واته به ((5 وانه داخیلى ئه‌زمونه‌كانى گشتى كۆتایى ساڵ ده‌بێت ))
ئیسماعیل به‌رزنجى رونیشى كرده‌وه/ كه ئه‌و بریاره هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌وا بریاره له ساڵى ئاینده په‌یره‌و پرۆگرامى پۆلى 12 بنه‌ره‌تى ده‌گۆردرێت و ده‌بێته سیسته‌مێكى تازه ، له‌به‌ر ئه‌وه به پێویستمان زانى مافى قوتابیان به فیرۆ نه‌روات بتوانن بروانه بۆ خۆیان به ده‌ست بهێنن ، هاوكات وتیشى قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانى قوتابخانه‌كه‌ى خۆیان بكه‌ن تا ناسنامه‌یان بۆ دروست بكرێت و به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵ بكه‌ن .
|
|
|
|