كه‌ناڵی ئاسمانی عاله‌م بڵاوی كرده‌وه كه سیناریۆیه‌كی نوێ له ئارادایه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق و له سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌سعود بارزانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرێت بۆ له‌سه‌ركارلابردنی ناوبراو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه " ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به پشتیوانی چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی وه‌ك توركیا و وڵاتانی كه‌نداو ،جموجوڵێكی سیاسی ده‌ستی پێكردووه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه رجه‌م پێكهاته‌كانی لیستی عێراقیه جگه له ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستی په‌رله‌مانتاران به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی و دیاری كردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكراشی كردووه كه هه‌ریه‌كه له توركیا و وڵاتانی كه‌نداو فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ نواندنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
هه‌روه‌ك ئاشكرا كراوه كه" مه‌سعود بارزانی هه‌وڵی زۆری داوه كه گرێنتی ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی و زۆرینه‌ی كوتله سیاسیه‌كانیش چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن له‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێت له‌وباره‌وه".
أ.م