كوردی‌و ـ هه‌ولێر ـ سه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا
دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کانی هه‌ولێر سزای به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر بکوژی رێباز ره‌حیمدا سه‌پاند و وه‌كو ناره‌زای به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی خۆپیشاندان له شارۆچكه‌ی چۆمان ده‌ستپێبكاته‌وه.
مامۆستا نیاز چۆمانی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی دادپه‌روه‌ری باڵه‌كایه‌تی به كوردیوی راگه‌یاند: خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی رازی نین به‌و سزایه‌ی بۆ تاوانباره‌كه دانراوه و پێیانوایه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان نه‌یانتوانیه‌وه به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌جێ بێنن، بۆیه به كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاردرا رۆژی هه‌ینی خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
به‌رواری 19ی مانكی ئازاری رابردوو دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر به تومه‌تی ئه‌وه‌ی تاوانباری بكوژی رێباز ره‌حیم ته‌مه‌نی سێ مانگ له (20) ساڵ كه‌متره، سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌و بڕیاره‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی لێكه‌وته‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی روونیانكرده‌وه كه تانه له بڕیاره‌كانی دادگا ناده‌ن و چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ریباز ره‌حیم، 25 ساڵ، دانیشتووی قه‌زای چۆمان، رۆژی 31\1\2012 له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆی به ناوی (هـێمن محمود) له قه‌زای سۆران كوژراو دواتر ته‌رمه‌كه‌ی فڕێدرایه ناوی ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ، دوای تێپه‌ڕبوونی 35 رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گ دۆزرایه‌وه.
ح.ج