بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ هەینی ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕویداوەو بە هۆیەوە دووكەس بونەقوربانی.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوێنێ هەینی 16/8/2019 لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەنزیك چێشتخانەی حەم لەشاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری ڕووداوەكەش بۆ تیژڕەوی دەگەڕێتەوە.

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی دووەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (7:30)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (ئیتیحاد) لەشاری مانچستەر بەرێوەدەچێت".

لەیاری یەكەمدا هەردوو یانە بردنەوەیان تۆماركرد وخاوەن سێ خاڵن دوای بردنەوەیان لەهەردوو یانەی وێستهام و ئەستۆن ڤێلا".

ئەمەش پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەیە:

 444444

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌به‌غدا ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕگه‌یه‌كی‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق ده‌دات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ناردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بۆ عیراق، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر لیسته‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غدا بكرێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم زیاد ده‌كات".

د.غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری كورد له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند، "ده‌بێت وه‌زیری دارایی عیراق داوای لیستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بكات و تا31ی 12ی 2019ش هیچ گرفتێك دوچاری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم نابێت، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ یاسای بودجه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت".

وتیشی‌:"ئێستا حكومه‌تی‌ به‌غدا پاره‌و بودجه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ژماره‌ ده‌نرێت، به‌ڵام كاتێك لیستی موچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت، ئه‌وا ژماره ‌و پله‌ی موچه‌خۆران دیاریده‌كرێت، حكومه‌تی‌ عیراقیش ناچارده‌بێت له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ بكات، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پله‌و ژماره‌كانیان موچه‌ڕه‌وانه‌ ده‌كات".

وه‌كو ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی‌:"ئه‌وه‌ش واده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم زیادبكات كاتێك كه‌ به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئه‌وه‌ی‌ ده‌وترێت ئه‌گه‌ر لیستی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ناكرێت ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غدا بكرێت له‌به‌ر لایه‌نی‌ ئه‌منی‌، هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت لیستی‌ موچه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت ئه‌وكات هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی‌ گشتی یاخو موچه‌خۆرێك به‌گوێره‌ی‌ پله‌كه‌ی‌ موچه‌ی‌ بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ 682 هه‌زار موچه‌خۆره‌كه‌ پاره‌ ڕه‌وانه‌ بكات به‌نمونه‌ بگوترێت پێنج ترلیۆن دینار ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت كاتێك لیست و پله‌ی‌ موچه‌خۆر ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت، ڕه‌نگه‌ بكاته‌ شه‌ش ترلیۆن دینار، بۆیه‌ باشتره‌ حكومه‌ت ئه‌و لیستی‌ موچه‌خۆرانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات".

 

 

 

snn

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019، مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو ، بڕیارە سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بكاتەوە و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری مووچه‌ وه‌ربگرن.

هاوكات میدیاكان لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەیان ئاشكراكردوە، بریارە رۆژی دووشه‌ممه‌ 19ی ئابی 2019، بڕە پارەی بەغدا تایبەت بەمووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، به‌مه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تا كۆتایی هه‌یه‌ مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌ران كۆتایی پێبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێش جەژنی قوربان مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشكرا.


 


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: لە كاتی ڕوداوەكانی هاتوچۆ پێویستە قوربانیان بە ئەمبوڵاسەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرا بگەیەندرێنە نەخۆشخانەكان و لەو كاتانەشدا پەیوەندی بە ژمارە ١٢٢ وە بكەن.


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردوەو وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: لەپێناو سەلامەتی ژیانی هەموان و بەرپرسیاریەتی هەموواندا ،لەگەڵمان بن بۆ پاراستنی ژیانی تاكەكان بە بەردەوامی ئەویش بە هۆشیاری سەلامەتی و بەئاگابونمان لەگەیاندنی نەخۆشان و بەركەوتوانی رووۆاوەكان بە نەخۆشخانەكان، ئەویش تەنها لەرێگەی ئەمبوڵاسەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ١٢٢.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: تەنها پەیوەندی بكە بە خزمەتگوزاری تەندروستی ژمارە ١٢٢ ژیانی كەسێك یان چەند كەسێك رزگار بكە لە كەم ئەندام بون و مردن و تەلەفونەكەت دامەخە هەتا پێت دەڵێن زانیاریەكان وەرگیرا.

باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق ژمارەیەک جۆر ڤیزا دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ژاپۆن و عێراق بڵاویکردووەتەوە، “مژدەیەکی داوە بە هاوڵاتیانی عێراق.”

باڵیۆزخانەی یابان لە عێراق رایگەیاندوە: “ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی عێراق داوایانکردووە، ڤیزای جۆراوجۆریان پێبدرێت تا سەردانی ژاپۆن بکەن، بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەوە بریاریانداوە ڤیزای گەشتیاریی بە خەڵکی عێراق و هەرێمی كوردستان بدەن”.

باڵیۆزخانەی یابان ئاماژەی بەوەداوە: “ئەوکەسانەی خواستی گەشت کردنیان هەیە بۆ وڵاتی ژاپۆن، دەتوانن لەرۆژی سێ‌شەممەی داهاتوو 20ی ئابی 2019ەوە داواكاریی پێشكەشبكەن”.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە: “باڵیۆزخانەی یابان ڤیزای دیپلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی دەدات بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات”.

هاوکات بڕیارە لە نێو نوسینگەی باڵیۆزخانەی یابان لە بەغداد و کونسوڵخانەی ژاپۆن لە هەولێر ڤیزا بە هاوڵاتیان بدەن.

 

 

زۆربەتان دەزانن ئەمە وێنەی هەسارەی موشتەریە، جیاوازی ئەم وێنەیە ئەوەیە كە لەڕێگەی تەلیسكۆپی هابڵ چركێنراوە لە بەرواری (27) ی مانگی حوزەیرانی (2019)، هابڵ لە خولگەیەكدا كە بەدەوری گۆی زەویدا دەسوڕێتەوەو زۆر كەم بۆ چاودێریكردنی هەسارەكان بەكارهێنراوە، ئەمجارە یەكێكیانە.

هەسارەی موشتەری گەورەترین هەسارەی كۆمەڵەی خۆرە، تیرەكەی (11) ئەوەندەی تیرەی گۆی زەویە، بارستەكەی (317) ئەوەندەی بارستەی زەویەو دووریەكەی لە خۆر لە نێوان (740 – 816) ملیۆن كیلۆمەترە، بە (11) ساڵ جارێك بەدەوری خۆر دەسوڕێتەوە، زۆر خێراش بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوەو تەنیا بە (9) كاتژمێرو (56) خولەك سوڕێك بەدەوری خۆیدا تەواو دەكات، پێكهاتەی توێكڵەكەی وەكو گۆی زەوی بەردینی و ڕەق نیە بەڵكو لە گازی شل بۆوە پێك دێت و گازی میسان پێكهاتەی سەرەكیەتی.

هەسارەی موشتەری پتر لە (70) مانگ یان پاشكۆی هەیە، زۆربەیان بچووكن تەنیا چواریان نەبێت بەبەراورد گەورەن، لەبەر ئەوەی پێكهاتەی سەرەكی سەر ڕووەكەی گازی میسانی شلە هیچ هیوایەك بەدی ناكرێت بۆ بوونی ژیان لەسەر ئەم هەسارەیە.

شایەنی وتنیشە كە وێنەكە تەنیا بەهۆی تیشكی بینراوەوە چركێنراوە، واتە تیشكی خوار سووری تێدانیە Infrared، ئەمە مانای ئەوەیە چاوی مرۆڤیش ئەگەر لەنزیكەوە بینینێت هەر بەم شێوەیە دەیبینێت و ڕەنگەكان سروشتین.

لوقمان حەوێز – تێكساس 

لە رۆژی یەک شەممە ١٨ی ئابەوە دەستدەکرێتەوە بەدابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم، سەرچاوەیەکیش راگەیاند" لەم هەفتەیەدا بڕە پارەکەی بەغدا دەگات".

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "كوردیو" کەوتووە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردیو کەوتووە، بڕیارە ڕۆژی 19ـی ئاب پشكی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت و بەوەش تا کۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و خانەنشینانیش دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەر لە پشووەکانی جەژن حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچە کرد و هەریەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی و ئابوری تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالکراوان موچەیان وەرگرت و، تا ئێستا زۆرێک لەوەزارەت و دەستەکان و مووجەی خانەنشینان دابەشنەکراون.


 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەممە یەكەم كاروانی حاجییانی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یەوە گەیشتنەوە شاری سلێمانی.

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لەڕاگەیاندنێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە یەكەم كاروانی حاجیانی كورد كە ژمارەیان 417 حاجی بوو گەیشتوونەتەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دووەم كاروانی حاجییان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێرەوە كاتژمێر 6:30 خولەك بگەنەوە هەرێمی كوردستان.

 

 

هەروەها وتیشی: لەئەمساڵدا 7132 حاجی لەهەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیەییان كردووەو بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو لەماوەی 3 هەفتەدا سەرجەمیان دەگەڕێنەوە هەرێمی كودستان.

 


جێگەی ئاماژەیە ئەو حاجیانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانە نێودەڵەتی سلێمانیەوە سەفەریان كرد تەنها یەك حاجی خەڵكی پارێزگای هەڵەبجە كۆچی دوایی كردو سەرجەم حاجیەكانیتر بەسەلامەتی و تەندروستی باشەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاند.

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی یەكەمی وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و سێلتافیگۆ رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (6:00) بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (بالایدۆس) لەشاری فیگۆ بەرێوەدەچێت".

ئەمەش پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەیە:

Untitled

پەڕەى 11 لەکۆى 5159 پەڕەدا